له‌م ڕێبازه‌دا، له وشه‌یه‌ك وشه‌یه‌كی نوێتر داده‌ڕێژرێت. بۆ نموونه
له بێژه‌ی زانین، بێژه‌كانی زانیاری، زانست، زانا و زانراو داڕێژراون.
بۆیه زۆر گرنگه كاتێ زاراوه‌یه‌كی نوێ داده‌نرێ، زاراوه‌یه‌ك دابنرێ
كه بتوانرێ وشه‌ی تری لێ دابڕێژرێ.
لە زمانی کوردی‌دا بە زۆر ڕێگەی جۆربەجۆر دەتوانرێ وشە دابڕێژرێ، بۆ
نموونە دەکرێ لە ناو یان ئاوەڵناوێکی سادە لەگەڵ پێشگرێک یان پاشگرێک
یان هەر دووکیان، بێژەی نوێتر بئافرێنرێت (بخوڵقێنرێت)، وەکوو:
(كار + گه = كارگه)، یان (سپی + یه‌تی = سپییه‌تی یان سپی + ێتی =
سپێتی).
-
ار، وه‌ك:
دیوار، لێوار، زێوار.
-
اك، وه‌ك: خاشاك، پیتاك، پۆشاك.
-
اڵ، وه‌ك: مه‌شكاڵ، جۆماڵ، جه‌واڵ.
-
انه، وه‌ك: داهاتانه، جه‌ژنانه، ئاوانه.
-
ایه‌تی، وه‌ك: كوردایه‌تی، دایكایه‌تی، دۆستایه‌تی.
-
باز، وه‌ك: كۆترباز، ته‌نافباز، ئاگرباز.
-
به‌ند، وه‌ك: شووشه‌به‌ند، ته‌لبه‌ند، ناڵبه‌ند.
-
پۆش، وه‌ك: سه‌رپۆش، باڵاپۆش، ڕووپۆش.
-
جاڕ، ه‌جاڕ، وه‌ك: نێرگسه‌جاڕ، نه‌وته‌جاڕ، دڕكجاڕ.
-
چك، وه‌ك: بنچك، قنچك، گورچك.
-
چكه، وه‌ك: گوێچكه، پێچكه، ڕێچكه.
-
چن، وه‌ك: ئاره‌قچن، كڵاشچن، میوه‌چن.
-
چه، وه‌ك: ناوچه، باخچه، ده‌ریاچه.
-
دار، وه‌ك: بۆندار، سه‌ردار، باڵدار.
-
زار، وه‌ك: گوڵزار، لاله‌زار، چه‌مه‌نزار.
-
زان، وه‌ك: یاریزان، كوردی‌زان، كارزان.
-
زانی، وه‌ك: زینده‌وه‌رزانی، زمانزانی، ده‌روونزانی.
-
ژۆله، وه‌ك: كارژۆله.
-
ساز، وه‌ك: زاراوه‌ساز، دانساز، چاوێلكه‌ساز.
-
ستان، وه‌ك: دارستان، گوڵستان، گۆڕستان.
-
شكێن، وه‌ك: به‌ردشكێن، سه‌هۆڵشكێن، په‌یمانشكێن.
-
ك، وه‌ك: ده‌سك، گورچك، گوندك.
-
كار، وه‌ك: كرێكار، جوانكار، ڕاژه‌كار
(server).
-
كه، وه‌ك: بنكه، وردكه، لووتكه.
-
كه‌ر، وه‌ك: ڕاوكه‌ر، ئیشكه‌ر، نانكه‌ر.
-
كێش، وه‌ك: باركێش، داركێش، جگه‌ره‌كێش.
-
گا، وه‌ك: دادگا، ڕێگا، زانستگا.
-
گار، وه‌ك: یادگار، ڕۆژگار، شه‌وگار.
-
گر، وه‌ك: ڕێگر، ده‌ریاگر، جێگر.
-
گره، وه‌ك: جلگره، بۆریگره، ماسیگره.
-
گه، وه‌ك: كارگه، فێرگه، فه‌رمانگه.
-
گه‌ر، وه‌ك: ئاسنگه‌ر، مسگه‌ر، زه‌ڕه‌نگه‌ر.
-
گیر، وه‌ك: كه‌فگیر، بارگیر، دڵگیر.
-
گێڕ، وه‌ك: ئاشگێڕ، ئاوگێڕ، مه‌یگێڕ.
-
له، وه‌ك: براله، پشیله، مێرووله.
-
مه‌ند، وه‌ك: هونه‌رمه‌ند، هۆشمه‌ند، به‌هره‌مه‌ند.
-
ن، وه‌ك: چڵكن، شه‌رمن، قژن.
-
نده، وه‌ك: باڵنده، دڕنده، بڕنده.
-
ه، وه‌ك: بازنه، گه‌رمه، ورده.
-
ه‌تی، وه‌ك: خۆشناوه‌تی، جافه‌تی، پیاوه‌تی.
-
ه‌ك، وه‌ك: په‌سته‌ك، ده‌سته‌ك، كه‌ڵه‌ك.
-
ه‌كه، وه‌ك: كۆڵه‌كه، تۆڵه‌كه، مۆته‌كه.
-
ه‌كی، وه‌ك: پێشه‌كه‌ی، سه‌ره‌كی، ده‌ره‌كی.
-
ه‌مه‌نی، وه‌ك: شیره‌مه‌نی، سارده‌مه‌نی، نووسه‌مه‌نی.
-
ه‌وا، وه‌ك: پێشه‌وا، نانه‌وا، شیره‌وا.
-
ه‌وار، وه‌ك: خوێنده‌وار، كۆڵه‌وار، شوێنه‌وار.
-
ه‌وان، وه‌ك: زمانه‌وان، شاخه‌وان، ئاشه‌وان.
-
ه‌وانه، وه‌ك: ده‌مه‌وانه، پووزه‌وانه، لووته‌وانه.
-
ه‌وه‌ر، وه‌ك: زینده‌وه‌ر، به‌خته‌وه‌ر، گیانه‌وه‌ر.
-
ه‌ڵان، ڵان، وه‌ك: قامیشه‌ڵان، به‌رده‌ڵان، خیزه‌ڵان.
-
وو، وه‌ك: پاشوو، سه‌روو، ڕۆژوو.
-
وانكه، وه‌ك: ملوانكه، به‌روانكه،
-
وور، وه‌ك: ده‌ستوور، ڕه‌نجوور، مه‌ستوور.
-
ووله، وه‌ك: مێشووله، دانووله، موورووله.
-
ڵه، وه‌ك: كۆپه‌ڵه، مه‌شكه‌ڵه.
-
ۆ، وه‌ك: شێرۆ، خاڵۆ، كوردۆ.
-
ۆچكه، وه‌ك: كونۆچكه، ماڵۆچكه، ژوورۆچكه.
-
ۆك، وه‌ك: تیرۆك، بیژۆك، به‌رۆك.
-
ۆكه، وه‌ك: فڕفڕۆكه، خاڵجاڵۆكه، مه‌نجه‌ڵۆكه.
-
ۆله، وه‌ك: به‌رخۆله، مه‌مۆله، قاپۆله.
-
ۆڵه، وه‌ك: كچۆڵه، كیژۆڵه، ئاسكۆڵه.
-
ی، وه‌ك: شه‌كه‌تی، شاری، هاری.
-
یار، وه‌ك: به‌ختیار، كڕیار، جووتیار.
-
یچه، وه‌ك: گۆڕیچه، بۆڕیچه، ده‌ریچه.
-
یلكه، وه‌ك: چاویلكه، ساویلكه، خانیلكه.
-
یله، وه‌ك: گه‌ردیله، خڕیله، ژووریله
(cab).
-
ین، وه‌ك: به‌فرین، سه‌رین، به‌ردین.
-
ینه، وه‌ك: قووڵینه، به‌ردینه، دێرینه.
-
یی، وه‌ك: گه‌وره‌یی، كۆیله‌یی، ساویلكه‌یی.
-
ێتی، وه‌ك: ژنێتی، كچێتی، پیاوێتی (نه‌ك پیاوه‌تی).
-
ێن، وه‌ك: گه‌ڕێن، سووڕێن، ته‌زێن.
-
ێنی، وه‌ك: كوڕێنی، كچێنی، بووكێنی.
له زمانی كوردیدا كرداری داڕێژراو به یارمه‌تیی پێشگر و پاشگر پێك
دێت. هه‌ندێ پێشگر و پاشگر هه‌ن كه ده‌چنه سه‌ر (كردار)ی ساده و
ده‌یكه‌ن به كرداری داڕێژراو:
ئه‌م دوو پاشگره ڕۆڵی گرنگ ده‌بینن و گه‌لێك واتا ده‌گه‌یه‌نن و
ده‌یان وشه‌ی نوێ پێك دێنن:
بێگومان به كۆمه‌ڵێ شێوه‌ی جۆربه‌جۆری تر ده‌كرێ له وشه‌یه‌كه‌وه
وشه‌یه‌كی نوێتر دابڕێژرێ، له‌به‌ر سنوورداربوونی بابه‌ته‌كان ناتوانین
باسی هه‌موویان بكه‌ین.