ئامادەکردنی: دیاکۆ هاشمی زاراوه‌سازیی كوردی (٣)ڕێبازی وهرگرتنڕێبازهكانی ڕۆنانی زاراوه‌ی زانستیی كوردی:بۆ ئه‌وه‌ی زاراوه‌یه‌كی نوێی زانستی دروست بكرێ ده‌توانرێ كه‌ڵك له‌م ڕێبازانه‌ی خواره‌وه وه‌رگیرێ:
له‌م ڕێبازه‌دا وشه‌یه‌ك له زمانێكی تره‌وه وه‌رده‌گیرێ و بێ ئه‌وه‌ی بكرێته كوردی ته‌نها به ڕێنووسی زمانی كوردی ده‌نووسرێته‌وه. هه‌ندێ جار گۆڕینی ئه‌وتۆی به‌سه‌ردا نایه‌ت، وه‌كوو: پینگ پۆنگ (ping pong)،نایترۆجین (nitrogen) و هه‌ندێ جاریش بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌ستووری ده‌نگی (صوتي) و واژه‌گۆڕی (صرفي)ی زمانی كوردیدا بگونجێت تۆزێ گۆڕانكاریی به‌سه‌ردا دێت یان باشتر بڵێم ده‌كوردێنرێت، وه‌كوو: فه‌لسه‌فه(فیلۆسۆفی philosophy)، ته‌لسكۆپ (تێلێسكۆپ telescope). جاران وه‌رگرتن له زمانی نه‌ته‌وه پێشكه‌وتووه‌كانه‌وه ده‌شكایه‌وه بۆ زمانی نه‌ته‌وه دواكه‌وتووه‌كان به‌ڵام ئه‌وڕۆكه به‌هۆی چڕوپڕیی پێوه‌ندییه‌كان ده‌توانێ پێچه‌وانه‌كه‌شی ڕوو بدات، بۆ نموونه له‌م دواییانه‌دا ده‌بینین كه وشه‌ی پێشمه‌رگه دزه‌ی كردووته ناو زۆر زمانی ئه‌ورووپی. هەر لەسەر "ڕێبازی وەرگرتن" لە زاراوەسازیدا، لە (فەرهەنگی ئایتی)ی زانستپەروەرانی کورددا بەرانبەر بە زاراوەی (datagram) نووسراوە: "داتاگرام". ڕێبازی وه‌رگرتن ده‌بێ ته‌نیا له كاتی پێویست و ناچاریدا بێت، بۆ نموونه كاتێ كه هه‌موو وڵاته‌كانی تر ئه‌و زاراوه‌یه به‌كار ده‌به‌ن و نه‌یانگۆڕیوه یان ئه‌گه‌ر بێت و بگۆڕدرێ مانایه‌كی هه‌ڵه به ده‌سته‌وه بدات. چه‌ند نموونه‌یه‌كی تر له‌سه‌ر ڕێبازی وه‌رگرتن:
لەم ڤیدیۆیەدا دەتوانن چاو لە ڕێبازی وەرگرتنی وشەسازیی کوردی بکەن: زاراوەسازی، ڕێبازی وەرگرتن، بەرنامەی فێرگەی زمانی کوردی
کۆتاییی بەشی سێیەم |