The website of the kurdish language                                                                 www.yageyziman.com

 

                             
خۆشناو مامۆستا عەزیز قەڵادزەیی 
خوێندکاری ماستەر لە زانکۆی کۆیە

ڕێکەوت: 2013-10-15

ڕێزمان چییە؟

 

ڕێزمان بە چەندین شێوە لە لایەن زمانەوان و زمانناسانەوە ناسێنراوە و پێناسە کراوە، لەوانە:

ü      ڕژێمێکە لە یاسا و پەرنسیپ.

ü      پردی پێوەندییە لە نیوان دەنگ و واتادا.

ü      کۆمەڵە یاسایەکە لە مێشکى مرۆڤدایە بۆ خستنەپاڵیەکی کەرەستەکان و دروستکردنی ڕستە کە گەورەترین دانەی زمانە ...

باشترین ڕێزمانیش ئەو ڕێزمانەیە، کە یاساکانى گشتى بن و شازیی زۆر نەبێت. یاساکانى ڕێزمان ئەگەر ڕاست بوون و لەگەڵ سەلیقەى قسەپێکەرانی زمانەکەدا گونجان ئەوا دەچنە نێو مێشکیانەوە، دەنا بە پێچەوانەوە ناتوانن وەریان بگرن ...

ئاشکرایە کە زمان دیاردەیەکی ئاڵۆز بە نێو یەکداچووە و شیکردنەوەی بە جارێک شتێکی ئاسان نییە، بۆ ئەم مەبەستەش زمانەوانان زمانیان کردووە بە چەند ئاستێک، بە جۆرێک بچووکترین و سادەترین کەرەستەی زمان ئەو دەنگانەن کە بەهۆى ئەندامەکانى ئاخاوتنەوە دروست دەکرێن، گەورەترین دانەش لە ڕێزمانى زماندا ڕستەیە ...

پێوەندیی نێوان ئەم سادەترین و ئاڵۆزترین پێکهاتانە لەسەر پێڕەوێکی تەپۆلکەیی بنیات نراوە، کە ئەمەش یەکێکە لە دەستکەوتەکانى زمانەوانیى نیوەی یەکەمی سەدەی بیستەم و بە ئاستەکانى شیکردنەوە ناسراوە ...

 

لە لاى زمانەوانە بونیادگەرەکان لە بچووکترین کەرەستەوە بۆ گەوەرترین کەرەستە دەچن، کە ئەمەش پێچەوانەی تەحویلییەکانە (چۆمسکی) چونکە ئەوان لە ڕستەوە بەرەو فۆنیم و دەنگ دەچن ...

گرنگترین پڕۆسەش لە زماندا ئەم لێکدان و ڕیزبوونەیە، نەک ژمارەى دەنگ و وشەکان، چونکە ئەگەر مرۆڤ بە ژمارەیەکی کەمی دەنگ توانیبێتی ژمارەیەکی زۆر وشە دروست بکات، ئەوا بەم ژمارە وشەیە توانیویەتی ژمارەیەکی زۆرتری ڕستە دروست بکات ...

دەبێت ئەوەش بزانین کە ئەم لێکدان و ڕیزبوونە و دروستکردنی ئەم پێکهاتانە لە خۆوە و هەڕەمەکی نییە بەڵکو بەپێى یاسا و ڕێسایە، بە جۆرێک کە فۆنیمەکان لە دەنگەکانەوە دەستنیشان دەکرێن و بە فۆنیمێک یان زیاتر مۆرفیمێک پێک دێنن و بە مۆرفیمێک یان زیاتر وشە و، بە وشەیەکی یان زیاتر فرێز پێک دێت، چەند فرێزێکیش ڕستە دروست دەکەن

نیشاندانی جۆری پێوەندیی چۆنیەتی لە یەکدانی (دەنگ، فۆنیم، بڕگە، مۆرفیم، وشە، فرێز) لە نێو چوارچێوەی ڕستەدا ڕێزمانى زمانەکەیە

ئامادەکردنی:                  

خۆشناو مامۆستا عەزیز قەڵادزەیی 
خوێندکاری ماستەر لە زانکۆی کۆیە
Khoshnaw_aziz@yahoo.com
Khoshnaw.aziz@gmail.com

 

 

 

 

ماڵەوە

سەبارەت
جۆربەجۆر
ڕێنووس
ڕێزمان
خاڵبەندی
زاراوەسازی
زمانەوانی
وەرگێڕان
تایپۆلۆجی
زاراوەکان
زمان
وشەنامە
ڤیدیۆ
ناوی کوردی
هۆنراوە