The website of the kurdish language                                                                 www.yageyziman.com

 

                 
موحەممەد سەردار 

ڕێکەوت: 2015-01-08

ویکیپیدیای کوردی

 

 ویکی زانستنامەیەکی سەر تۆڕی ئینتەرنێتە و بە شێوازی ئازاد بڵاو دەبێتەوە. وتارەکان لە لایەن بەکارھێنەرانی خۆبەخشەوە پێک دێن. هەموو کەسێک دەتوانێت دەستکارییان بکات، زۆرینەی زمانەکان لە ویکیپیدیادا بابەت بڵاو دەکەنەوە.
 

کوورتە مێژوو

ویکیپیدیا بۆ یەکەم جار لە ١٥ی کانووی دووەمی ٢٠٠١دا بە پێشینەیەکی کورتی ھەر ئەو شێوازە و تەنھا بە زمانی ئینگلیزی دەستی بەکار کرد ، جیمی وەیڵز و لاری سانگەر لە دامەزرێنەرانی ویکیپیدیان. لە کوتایی ساڵی یەکەمدا ژمارەی وتارەکانی گەیشتە ٢٠،٠٠٠، و ١٨ زمانی جیاواز. وە لە کوتایییەکانی ساڵی ٢٠٠٤ گەیشتە ١٦١ زمانی جیاواز. لە ٢٠ ی ئەیلوولی ساڵی ٢٠٠٤ ژمارەی وتارەکانی ویکی لە ١٠٥ زماندا گەیشتە ١ میلیۆن. لەساڵی ٢٠١٤ تەنیا ویکیی ئینگلیزی گەیشتە ٤.٦ ملیۆن وتار.

ویکی و زمانی دایک:

دامەزراوەی ویکیمیدیا هەلی داوە بەگشت زمان و دیالێتەکان لە پڕۆژەی ویکیپیدیا بەشدار بن کوردیش یەکێکە لەوانە کە تا ئێستا بە دیالێکتی سۆرانی (کوردیی ناوەندی) و کورمانجی و زازاکی وە هەروەها زمانەکانی باسک و کەتەلۆنی و پەنجابی هیندی و چەندان ناوچەی و هەرێمی بێ دەوڵەت لەنێو پڕۆژەی ویکیمیدیا جێگایان دەبێتەوە.

ویکیپیدیا بە کورمانجی و سۆرانی و زازاکی بابەت بڵاو دەکاتەوە

ویکیپیدیای کورمانجی:

http://ku.wikipedia.org/wiki/Destpêk

ویکیپیدیای سۆرانی:

http://ckb.wikipedia.org/wiki/دەستپێک

ویکیپیدیای زازاکی:

http://diq.wikipedia.org/wiki/Pela_Seri

 

١. لەم ڤیدیۆیەدا دەتوانن هەندێک زانیاریی زیاتر لەسەر ویکیپیدیا بەدەست بهێنن:

سەرەتایەک لە ویکی، ڤیدیۆ

٢. چۆنێتیی دروستکردنی هەژمار لە ویکیپیدیا:

دروستکردنی هەژمار لە ویکیپیدیای ئازدا، ڤیدیۆ

٣. چۆنێتیی دروستکردنی وتار لە ویکیپیدیا:

چۆنێتیی دروستکردنی وتار لە ویکیپیدیا، ڤیدیۆ

 

تێبینیی یاگەی زمانی کوردی:

سوپاس بۆ کاک موحەممەد سەردار لاوی چالاکی کورد لە ویکیپیدیای کوردی کە ئەم کورتە وتارەی ئامادە کردووە. تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم وتارە، موحەممەد سەردار پتر لە (٩٠٠) وتاری لە ویکیپیدیادا بڵاو کردووەتەوە و پتر لە (٦٠٠٠) دەسکاریی لە ویکیپیدیای کوردیدا کردووە.

هیوادارین هەموو کەسیک و بەتایبەت لاوانی کورد لە بڵاوکردنەوەی وتار و نووسین لە ویکیپیدیای کوردیدا چالاک بن. ئێمە لەسەر ئینتەرنێت بەگشتی و بەتایبەتی لە ویکیپیدیادا پێویستمان بە نووسراوەی زۆری کوردی هەیە.

 

ماڵەوە

سەبارەت
جۆربەجۆر
ڕێنووس
ڕێزمان
خاڵبەندی
زاراوەسازی
زمانەوانی
وەرگێڕان
تایپۆلۆجی
زاراوەکان
زمان
وشەنامە
ڤیدیۆ
ناوی کوردی
هۆنراوە