The website of the kurdish language www.yageyziman.com |
|||||||||||
پێشبینییەکانی "عێل بەگی جاف"
(١)
من بە قەوڵی گۆران دەکەم ئەوسا ئەدای وەفا دەکەم سەرم پڕشۆر سەودا دەکەم هەر تەماشای دنیا دەکەم ڕوو بە تووری سینا دەکەم هەر وا بووە و هەر وا دەبێ
(٣) ئێران پڕ لە ئاگر دەبێ حوکمی سوڵتان قاهر دەبێ ستەم لە خەڵق سادر دەبێ دەورە دەورەی نادر دەبێ هەر وا بووە و هەر وا دەبێ
(٤) خاسان وە بێ وەتەن دەبێ مورغان دوور لە چەمەن دەبێ شاهان وە بێ کەفەن دەبێ دەوران وە کامی زەن دەبێ هەر وا بووە و هەر وا دەبێ
(٥) دەوران بە دەست قەجەر دەبێ تەیموور لە خەو خەبەر دەبێ گەلێ سەران بێ سەر دەبێ ئاشووب و شۆڕ و شەڕ دەبێ هەر وا بووە و هەر وا دەبێ
(٦)
جیهان پڕ لە غەوغا دەبێ
(٧) نیوەی ئێران هی ڕووس دەبێ ئەوەی هیچ بێ نامووس دەبێ ئەوسا زەڕیان لە مس دەبێ دین و ئیمان زۆر سس دەبێ هەر وا بووە و هەر وا دەبێ
(٨) شۆڕش لە ئێرانی دەبێ سەرێ جۆش و گرانی دەبێ گەلێ مەردان فانی دەبێ ڕقی دۆستی گیانی دەبێ هەر وا بووە و هەر وا دەبێ
(٩) چابوکسوارێ دەنگ دەکا سەید و شکار پەڵەنگ دەکا هەر ساعەتێ سەد ڕەنگ دەکا دنیا و خەڵق پڕ شەنگ دەکا هەر وا بووە و هەر وا دەبێ
(١٠) مەردان مەردی گەزاف دەکەن هەم بەڕاستی خەلاف دەکەن قسان بە تیر قەڵاف دەکەن بە ڕیگەی دوور مەساف دەکەن هەر وا بووە و هەر وا دەبێ
(١١) گەلێ دڵم بە تەنگ دەبێ سەدای تۆپ و تفەنگ دەبێ شەڕی سەرباز بە شەنگ دەبێ ئێران دیلی فەرەنگ دەبێ هەر وا بووە و هەر وا دەبێ
(١٢) ڕەخشی ڕوستەم (ئیظهار) دەبێ ئەسپی ئاسن ڕەهوار دەبێ "دوڵدڵ"، شەودێز بەکار دەبێ گەلێ شت هەن ئاشکار دەبێ هەر وا بووە و هەر وا دەبێ
(١٣) تیعی مەولام بڕان دەبێ سپای قەجەر قڕان دەبێ سەر لە مەیدان فڕان دەبێ ناری دۆزەخ گڕان دەبێ هەر وا بووە و هەر وا دەبێ
(١٤) دەورە دەورەی ڕەزا دەبێ لە دوای ڕەزا غەزا دەبێ لە دوای غەزا فەزا دەبێ مەردوم دەست بە نزا دەبێ هەر وا بووە و هەر وا دەبێ
(١٥) ئێران وەکوو فەرەنگ دەبێ پڕنەقش و ڕەنگاڕەنگ دەبێ کوڕ وەکوو کچ قەشەنگ دەبێ مایل بە شۆخ و شەنگ دەبێ هەر وا بووە و هەر وا دەبێ
(١٦)
تەیرێ وەک ڕەعد و بەرق دەبێ
(١٧) خاسان وە بێ مەڵوەن دەبێ کام دی بە کام ژەن دەبێ زەوق و زینەت وسیار دەبێ خەڵقی ژنان وشیار دەبێ هەر وا بووە و هەر وا دەبێ
(١٨) مانگڕوویانی دەوڵەتی بادەخۆرانی خەڵوەتی کۆتالباس و سەرپەتی جامە سپی و خەتخەتی هەر وا بووە و هەر وا دەبێ
(١٩) "عێلبەگی" دی دڵگیر دەبێ فەرەنگستان زنجیر دەبێ ئێران و ڕۆم نەخچیر دەبێ ئەوسا فەزا تەسخیر دەبێ هەر وا بووە و هەر وا دەبێ
(٢٠) هەمووی شاهان بێ ڕا دەبێ لە پڕ شەڕ و هەرا دەبێ کەم خەڵق وە حوکمی شا دەبێ چەرخ و چرا وە پا دەبێ هەر وا بووە و هەر وا دەبێ
(٢١) گاگا قەحتی قەهار دەبێ خەڵقی زەمان هۆشیار دەبێ ناهەمواری هەموار دەبێ ئەوسا سەرێ ئاشکار دەبێ هەر وا بووە و هەر وا دەبێ
(٢٢) تاعەت بە مەجبووری دەبێ دی بازاڕێ بلووری دەبێ چینی و فەغفووری دەبێ گوڵبانگی جەمهووری دەبێ هەر وا بووە و هەر وا دەبێ
(٢٣) کاری مەردان نامەردی بۆ دەورانەکەی ڕەنگزەردی بۆ دەواکەیشی دڵدەردی بۆ ڕۆژگاری دڵسەردی بۆ هەر وا بووە و هەر وا دەبێ
(٢٤) بانگی یاری زوڵاڵ دەبێ دەنگی ئەزان بلاڵ دەبێ ناجی بە علم و حاڵ دەبێ ئەوسا زاڵم بێحاڵ دەبێ هەر وا بووە و هەر وا دەبێ
(٢٥) ئاوازی سازی حەوتسەری ناڵەی کۆسی حەیدەری لالەڕوخانی ئەنوەری دانەی دوڕی بێ موشتەری هەر وا بووە و هەر وا دەبێ
(٢٦) نەوەرد لە ڕووی دەوران دەبێ ناڵەی شێر و بەوران دەبێ مەولام لەسەر ئێران دەبێ قەڵای دوژمن وێران دەبێ هەر وا بووە و هەر وا دەبێ
(٢٧) شەربەتی خوا وەک هەنگ دەبێ هەر کەس بیخوا خۆشڕەنگ دەبێ دوژمن گەلێ بێڕەنگ دەبێ ژینی تاریک و تەنگ دەبێ هەر وا بووە و هەر وا دەبێ
(٢٨) دوو سپای گەورە بە جەنگ دەبێ ناڵەی تۆپ و تفەنگ دەبێ دنیا تاریک و تەنگ دەبێ شەڕی سەرباز بە شەنگ دەبێ هەر وا بووە و هەر وا دەبێ
(٢٩)
دیوانی گورگ و مەڕ دەبێ
(٣٠) دیوان کەریۆ و تازی دەبێ سەر لە مەیدان بازی دەبێ پەنجگەزان قازی دەبێ ئەوسا مەولام ڕازی دەبێ هەر وا بووە و هەر وا دەبێ
(٣١) عەلی لە غەیب پەیدا دەبێ دوڵدڵ بۆ شەڕ شەیدا دەبێ مونکر خوار و ڕیسوا دەبێ دیسان جیهان ئاوا دەبێ هەر وا بووە و هەر وا دەبێ
(٣٢) ئەو وەخت جەنگی جیهات دەبێ نوختەی یاران هاتهات دەبێ دیدەی مونکر زوڵمات دەبێ سەیری مەولام نشات دەبێ هەر وا بووە و هەر وا دەبێ
(٣٣) هەفتا و دوو دین یەک دین دەبێ سەر دەفتەری ئەمین دەبێ زاڵم لە زاری و شین دەبێ دڵی گەلێ بە کین دەبێ هەر وا بووە و هەر وا دەبێ
(٣٤) "عێلبەگی" دی دڵشاد دەبێ لە دەرد و غەم ئازاد دەبێ یارانی گشت لە یاد دەبێ دوژمن لە زاری و داد دەبێ هەر وا بووە و هەر وا دەبێ
***
وەرگیراو لە: پێشبینییەکانی "عێلبەگی جاف"، کۆکردنەوە و شیکردنەوەی: "صدێق" بۆرەکەیی "صفی زادە"، چاپی یەکەم ١٣٦٠.
|
ماڵەوە
سەبارەت |
||||||||||