The website of the kurdish language www.yageyziman.com |
|||||||||||
![]() ئامادەکردنی: دیاکۆ هاشمی بڵاوکردنەوە/ نووژەنکردنەوە: 2015-01-11
ڕێنووسی "هەمزە = ئاوەڵبزوێن =
ئـ" لە زمانی کوردیدا
وەڵامی دروست: ٢. ڕۆژاوا ... هۆکار: "هەمزە = ئاوەڵبزوێن = ئـ " ههمزه، له زمانی عهرهبی و فارسیدا، بە چهند شێوەیەکی جۆربهجۆر بهكار دەهێنرێت، وهكوو: (أ ٌإ لأ لإ ؤ ء ئـ)، بهڵام له زمانی كوردیدا تهنیا شێوازی (ئـ) بهكار دهبرێت. "هەمزە" لە زمانی کوردیدا بۆ ئەوە بەکار دەهێنرێت کە نەهێڵێت بزوێنێک بکەوێتە سەرەتای وشە یان بڕگە و هەروەها ناهێڵێت دوو بزوێن بەدوای یەکتردا بنووسرێن: ئـاسایی، نـائـاسایی بەڵام ئەگەر کەوتە ناوەڕاست و پیتەکەی پێش ئەو نەبزوێن بوو، ئیتر پێویست ناکات "ئـ" بمێنێتەوە: ڕۆژ + ئاوا = ڕۆژئاوا، لەوێ دەبینین کە "ژ" پیتێکی نەبزوێنە، کەوا بێت پێویست ناکات هەمزەی "ئـ" لە دوای ئەو پیتەدا بمێنێت و دەنووسرێت: ڕۆژاوا. هەروەها: "کارئەمدامزانی" دەبێتە "کارەندامزانی" ماستئاو" دەبێتە: "ماستاو" شەوئاهەنگ: شەواهەنگ ماڵئاوایی: ماڵاوایی گوڵئەستێرە: گوڵەستێرە شێرئەندام: شێرەندام کارئاسانی: کاراسانی
تێبینی: دەکرێت بەرانبەر بە وشەی "هەمزە" لە کوردیدا وشەی "ئاوەڵبزوێن" دابنرێت، چونکە ئەو پیتە یان نیشانەیە هەموو کاتێک لەگەڵ بزوێنێکدا دێت. ئا، ئە، ئو، ئوو، ئۆ، ئی، ئێ لەوانەدا دەبینین کە هەمزە لەگەڵ بزوێنەکانی ا، ە، و، ی، ێ دێت. تەنانەت ئەگەر لە وشەیەکی وەکوو ئسفەهان، ئدوارد بیبینین لەڕاستیدا دوای هەمزەکە لەوانەشدا دەنگی بزوێن هەیە، بەڵام لەم دوو نموونەیەدا دەنگی بزرۆکە دەکەوێتە نێوانیان کە نانووسرێت. ئەگەر بە لاتینی بینووسین لەوانەدا هەر پێویست بە هەمزە ناکەن و بە بزوێنەکە دەنووسرێن: Aw, ew, Urûpa, Ûşû, Îlam, êware, Isfehan, Idward. لە کوردیدا پێشتر وشەی ترمان هەبووە کە بە "ئاوەڵ" (ئاوەڵ = هاوڕێ، هاودەم، لەگەڵ) بەرانبەرەکەیان بە کوردی دانراوە: ئاوەڵکار (قید)، ئاوەڵناو (صفت)، چونکە هەمیشە لەگەڵ "کار" یان"ناو"دا دێن. کەوا بێت لە زمانی کوردیدا دەکرێت بە "هەمزە"ش بوترێت "ئاوەڵبزوێن"، چونکە لەگەڵ بزوێندا دێت: ئاوات، ئەستوور، ئۆخەی، ئورووپا، ئێوارە، ئیلام، ئوردوو.
|
ماڵەوە
سەبارەت |
||||||||||