The website of the kurdish language www.yageyziman.com |
|||||||||||
د. نەریمان خۆشناو زمانەوان و مامۆستا لە زانکۆی سەلاحەددین
یاسای زمانه ناوچه‌ییه‌كان ـ یه‌كه‌مین داننانه به به‌كارهێنانی زاری كرمانجی سه‌روو وه‌ك (زمان) له خوێندن و داموده‌زگاكانی تری ده‌وڵه‌ت د.نه‌ریمان عه‌بدوڵڵا خۆشناو
ئه‌م بابه‌ته له گۆڤاری (چركه)، ژماره (120)ی 24/7/2014 له لاپه‌ڕه (32 ـ 34) بڵاو كراوه‌ته‌وه هەر بەو ڕێنووسەش لێرە بڵاو دەکرێتەوە.
زۆرجاران باس له‌وه ده‌كرێت كه كورد به‌گشتی و حكومه‌تی هه‌رێم به‌تایبه‌تی به‌رپرسه له له‌تكردنی زمانی كوردی بۆ دوو زار(كرمانجی سه‌روو و كرمانجی ناوه‌ڕاست)، به‌ڵام به‌گوێره‌ی یاسای زمانه ناوچه‌ییه‌كان ده‌رده‌كه‌وێت حكومه‌تی عێراقی به یاسا هه‌وڵی دابه‌شكردن و له‌تكردنی ئه‌م زمانه‌ی داوه. یاسای زمانه ناوچه‌ییه‌كان یاخود یاسای ژماره (74)، كه یه‌كه‌م دانپێدانانی ڕسمی ده‌وله‌تی عێراق بوو به به‌كارهێنانی زمانه‌كانی كورد و توركمانی و سریانی، ئه‌م یاسایه له ژماره (989)ی ساڵی نۆیه‌می ڕۆژنامه‌ی (الوقائع العراقیة) ڕۆژی 6/1/1931 بڵاوكراوه‌ته‌وه، یاسایه‌كه له (نۆ) ماده پێكهاتووه، هه‌ریه‌كه له‌مانه واژۆیان له‌سه‌ر كردووه (نوری سه‌عید ـ سه‌رۆكی وه‌زیران، عه‌بدوڵڵا ده‌مه‌لۆجی ـ وه‌زیری ده‌ره‌وه، مه‌زاحم باچه‌چی ـ وه‌زیری ناوخۆ، عه‌بد حوسێن ـ وه‌زیری مه‌عارف (په‌روه‌رده)، جه‌میل ڕاوی ـ وه‌زیری به‌رگری، جه‌مال بابان ـ وه‌زیری داد، ڕۆسته‌م حه‌یده‌ر ـ وه‌زیری دارایی. ده‌قی یاساكه‌ش به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه:ـ یاسای زمانه ناوچه‌ییه‌كان ژ (74)ی ساڵی 1931(1) مادده‌ی یه‌كه‌م: فه‌رمانه‌كانی ئه‌م یاسایه له‌سه‌ر ئه‌و قه‌زایانه‌ی كه له مادده‌ی دووه‌م و سێیه‌می ئه‌م یاسایه‌دان، جێبه‌جێ ده‌كرێن. مادده‌ی دووه‌م: زمانی دادگاكان له‌م قه‌زایانه‌ی خواره‌وه به زمانی كوردی ده‌بێت: قه‌زاكانی لیوای مووسڵ: أ ـ ئامێدی ب ـ زاخۆ جـ ـ زێبار د ـ ئاكرێ قه‌زاكانی لیوای هه‌ولێر: أ ـ كۆیه ب ـ ڕانیه جـ ـ رواندز قه‌زاكانی لیوای كه‌ركووك: أ ـ گايێل ب ـ چه‌مچه‌ماڵ قه‌زاكانی لیوای سلێمانی: أ ـ سلێمانی ب ـ هه‌ڵه‌بجه جـ ـ شارباژێر مادده‌ی سێیه‌م: ده‌شێ زمانی دادگاكان له‌م قه‌زایانه‌ی خواره‌وه به عه‌ره‌بی یان كوردی یان توركی (توركمانی) بێت: لیوای مووسڵ: أ ـ دهۆك ب ـ شێخان لیوای هه‌ولێر: أ ـ هه‌ولێر ب ـ مه‌خموور لیوای كه‌ركووك: أ ـ كه‌ركووك ب ـ كفری لێره‌دا دادگاكان له هه‌موو حاڵه‌ته‌كاندا بڕیار له‌سه‌ر زمانه‌كه ده‌ده‌ن. مادده‌ی چواره‌م: تۆمه‌تبار له هه‌موو ئه‌و قه‌زایانه‌ی كه له سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان بۆی كرد مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه، كه:ـ 1ـ دادگایی بكرێت و به زمانی عه‌ره‌بی ئاگادار بكرێته‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌و زمانه له‌ماڵه‌وه‌ی ناسراو بێ. 2ـ هه‌موو ئیجرائاته‌كان وه‌ربگێڕدرێته سه‌ر زمانی عه‌ره‌بی یان كوردی یان توركی و، داوای نوسخه‌ی بڕیاره‌كه بكات به وه‌رگێڕانی بۆ یه‌كێ له‌و زمانه ئاماژهپێكراوانه و، ده‌شێ هه‌ر كه‌سێك كه داوایه‌ك، سكاڵایه‌ك به زمانه‌كانی عه‌ره‌بی یان توركی یان كوردی ئاراسته‌ی هه‌ر دادگایه‌كی ئه‌و قه‌زایانه‌ی سه‌ره‌وه بكات یان ئاڕاسته‌ی دادگای باڵاتری بكات. مادده‌ی پێنجه‌م: زمانی كوردی له‌م قه‌زایانه‌ی خواره‌وه‌دا زمانی فه‌رمییه، جگه له فه‌رمانگه هونه‌رییه‌كان و په‌یوه‌ندیكردن له‌نێوان مه‌ڵبه‌نده سه‌ره‌تاییه‌كان و وه‌زاره‌ته‌كان و له‌نێوان مه‌ركه‌زی لیوای مووسڵ و قه‌زاكانی به زمانی عه‌ره‌بی ده‌بێت: 1ـ به‌شه هونه‌رییه‌كان. 2ـ له په‌یوه‌ندیكردنی (نووسراوی فه‌رمی) نێوان سه‌ركردایه‌تی لیواكان (داموده‌زگای پارێزگا) له‌گه‌ڵا وه‌زیره‌كان. 3ـ (پارێزگای مووسڵ) و قه‌زاكانی:ـ قه‌زاكانی لیوای مووسڵ: أ ـ ئامێدی ب ـ ئاكرێ جـ ـ دهۆك د ـ زاخۆ ه ـ زێبار قه‌زاكانی لیوای هه‌ولێر: أ ـ هه‌ولێر ب ـ مه‌خموور جـ ـ كۆیه د ـ ڕانیه ه ـ ڕواندز قه‌زاكانی لیوای كه‌ركووك: أ ـ چه‌مچه‌ماڵ ب ـ گايێل قه‌زاكانی لیوای سلێمانی: أ ـ سلێمانی ب ـ هه‌ڵه‌بجه جـ ـ شارباژێر به‌ڵام له قه‌زاكانی كه‌ركووك و كفری، كوردی یان توركی به‌كارده‌هێنرێت. مادده‌ی شه‌شه‌م: له هه‌موو قوتابخانه به‌رایی و سه‌ره‌تاییه‌كانی ئه‌و قه‌زایانه‌ی له‌م یاسایه‌دا ئاماژه‌ی پێكراوه، زمانی خوێندنیان ئه‌و زمانه ده‌بێ كه زۆربه‌ی قوتابییه‌كانی ئه‌و قوتابخانه‌یه له ماڵه‌وه به‌كاری ده‌هێنن، ئینجا ئه‌م زمانه عه‌ره‌بی بێ یان توركی یان كوردی. مادده‌ی حه‌فته‌م: ده‌شێ بۆ هه‌موو كه‌سێك به زمانی عه‌ره‌بی داوایه‌ك پێشكه‌ش به ده‌زگاكانی ڕه‌سمی بكات و به‌هه‌مان زمانیش وه‌ڵام بدرێته‌وه، هه‌ر په‌یوه‌ندیكردنێك ده‌بێت به‌و زمانه بێت كه له مه‌رجه‌كانی مادده‌ی پێنجه‌می ئه‌و یاسایه ئاماژه‌ی پێكراوه و جێگیر كراوه و، وه‌ڵامدانه‌وه‌شی هه‌ر به‌و زمانه ده‌بێت كه نووسراوه‌كه‌ی پێ نووسراوه. مادده‌ی هه‌شته‌م: له قه‌زاكانی سلێمانی و كه‌ركووك و هه‌ولێر كه له‌م یاسایه‌دا ئاماژه‌ی پێكراوه، ده‌بێ شێوه‌ی زمانی كوردی ئه‌و شێوه‌یه بێت كه ئێستا به‌كاردێت، به‌ڵام له قه‌زاكانی لیوای مووسڵ كه له‌م یاسایه‌دا ئاماژه‌ی پێكراوه، ئه‌وا خه‌ڵكه‌كه‌ی ئازادن له‌وه‌ی چ شێوه‌یه‌كی زمانی كوردی هه‌ڵده‌بژێرن، كه ئه‌مه‌ش له‌ماوه‌ی ساڵێك له جێ به‌جێكردنی ئه‌م یاسایه په‌یڕه‌و ده‌كرێ. مادده‌ی نۆیه‌م: هه‌موو وه‌زیره‌كان له جێبه‌جێكردنی بڕگه و مادده‌كانی ئه‌م یاسایه به‌رپرسن، هه‌ریه‌كه به گوێره‌ی ئه‌و مادده‌یه‌ی په‌یوه‌سته به ئه‌وه‌وه. ئه‌م یاسایه له ڕۆژی 23ی ئایاری ساڵی 1931 به‌رانبه‌ر ڕۆژی (6)ی مانگی موحه‌ڕه‌می ساڵی 1350 كۆچی له به‌غدا نووسراوه. دیاره ئه‌وكات زمانی كوردی ته‌نیا كرمانجی ناوه‌ڕاست (شێوه‌ی بابانی/ سلێمانی) بوو، كه له سلێمانی پێی ده‌خوێندرا و له هه‌ولێریش به‌شێوه‌یه‌كی زۆر كه‌م به‌كارده‌هێنرا، به‌ڵام له دهۆك خوێندن هه‌ر به زمانی عه‌ره‌بی بوو، هه‌روه‌كو تۆفیق وه‌هبی له یاداشتێكی بۆ كۆمه‌ڵه‌ی گه‌لان ده‌ڵێت: ((ده‌توانرێ بگوترێ زمانی كوردی ڕه‌سمی ته‌نیا له سلێمانی قهتیسكراوه، زمانی ڕه‌سمی له لیوای موسڵ عه‌ره‌بییه، ئه‌وه‌ی كه زۆربه‌ی دانیشتوانی عه‌ره‌ب نین له كه‌ركووك توركی و عه‌ره‌بی به‌كارده‌هێنرێ، له هه‌ولێر زۆر كه‌م كوردی به‌كارده‌هێنرێ، له قه‌زا كوردییه‌كانی كووتدا زمانی عه‌ره‌بی ڕه‌سمییه، یاسای زمانی ناوچه‌یی به ئاشكرا مه‌به‌ستی دروستكردنی ئاژاوه‌ی زمانه))(2). به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌م یاسایه بۆ یه‌كه‌مجاربوو ڕێگه‌ی به كورده‌كانی ناوچه‌ی بادیناندا له‌جیاتی زمانی باوی نووسینی ئه‌وكاتی كوردی عێراق كه كرمانجی ناوه‌ڕاست بوو، دیالێكتی كرمانجی سه‌روو به‌كاربهێنن، واته زمانی كوردی له ڕووی تیۆرییه‌وه به‌سه‌ر دوو دیالێكت دابه‌ش كرد، ئه‌مه‌ش بووه دابه‌شبوونی زمانی كوردی، نه‌وه‌ك خزمه‌ت به ستانداردی زمانی كوردی بكات. دیاره ئه‌مه‌ش زۆر به ڕاشكاوانه له مادده‌ی هه‌شته‌م ئاماژه‌ی پێكردووه، كه تیایدا هاتووه ((له قه‌زاكانی سلێمانی و كه‌ركووك و هه‌ولێر كه له‌م یاسایه‌دا ئاماژه‌ی پێكراوه، ده‌بێ شێوه‌ی زمانی كوردی ئه‌و شێوه‌یه بێت كه ئێستا به‌كاردێت، به‌ڵام له قه‌زاكانی لیوای مووسڵ كه له‌م یاسایه‌دا ئاماژه‌ی پێكراوه، ئه‌وا خه‌ڵكه‌كه‌ی ئازادن له‌وه‌ی چ شێوه‌یه‌كی زمانی كوردی هه‌ڵده‌بژێرن، كه ئه‌مه‌ش له ماوه‌ی ساڵێك له جێ به‌جێكردنی ئه‌م یاسایه په‌یڕه‌و ده‌كرێ))(3). له‌م مادده‌یه‌دا دوو شتمان بۆ ڕوون ده‌بێته‌وه، یه‌كه‌میان ئه‌و دیالێكته كوردییه‌ی كه له كوردستانی عێراق ئه‌وسا به‌كارده‌هێنرا، كرمانجی ناوه‌ڕاست بوو، دووه‌میان له لیوای مووسڵ، كه پارێزگای دهۆك ده‌كه‌وێته نێو ئه‌و لیوایه، حكوومه‌تی ئه‌وسای عێراق مافی ئه‌وه‌ی دانێ كه به شێوه‌ی كرمانجی سه‌روو (بادینی) له داموده‌زگاكان به‌كاربێنن، چونكه سه‌ربه‌ستی به خه‌ڵكه‌كه‌دا له به‌كارهێنانی شێوه‌كانی (ناوه‌ڕاست، سه‌روو)، كه ئه‌مه‌ش جۆرێك بوو له هه‌وڵدان بۆ له‌تكردنی زمانه‌كه‌مان و ده‌ستپێكی سه‌رهه‌ڵدانی جووتسانداردی بوو له زمانی كوردیدا، كه‌واته له‌م یاسایه‌دا ده‌ڤه‌ری بادینان له‌ڕووی زمانه‌وه له به‌شه‌كانی دی كوردستان داده‌بڕێ و ئازادییان ده‌داتێ به‌وه‌ی ده‌توانن شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كانی زمانی كوردی به‌كاربێنن(4)، به‌ڵام ئه‌مه ته‌نها باری یاسایی وه‌رگرت، چونكه له پارێزگای دهۆك خوێندن هه‌ر به زمانی عه‌ره‌بی مایه‌وه تاكو ساڵی 1970، ئیتر له ساڵی 1970 تا نسكۆی شۆڕشی كورد خوێندن به زمانی كوردی كرمانجی ناوه‌ڕاست بوو. دیاره ئه‌م جێبه‌جێ نه‌كردنه‌ی یاسای زمانه ناوچه‌ییه‌كان له لیوای مووسڵ به‌تایبه‌تی له پارێزگای دهۆك بۆ دوو هۆكار ده‌گه‌ڕێته‌وه: یه‌كه‌میان ئینگلیزه‌كان له پشته‌وه‌ی ئه‌م كاره بوون، چونكه ئینگلیزه‌كان ته‌نیا له ناوچه‌ی سلێمانی ڕێگه‌یان به چالاكی ڕۆشنبیریی و زمانی كوردی ده‌دا و له شوێنه‌كانی تر به‌تایبه‌تی دهۆك هه‌ر خۆیان خه‌ڵكیان هانده‌دات له‌یه‌ك دووربن و پێكه‌وه نهلكێن و زمانی كوردی به‌كار نه‌هێنن، دووه‌میان هۆكاره‌كه‌ی په‌یوه‌ست بوو به كورده‌وه، چونكه هه‌روه‌كو محه‌مه‌د ڕه‌سووڵ هاوار له‌سه‌ر زاری تۆفیق وه‌هبی ده‌گێڕێته‌وه، كه له بادینان ڕێگر هه‌بوو له‌سه‌ر به‌كارهێنانی خوێندنی زمانی كوردی، هه‌روه‌كو ده‌ڵێت:(( كه بڕیاردرا زمانی كوردی له ناوچه كوردییه‌كاندا له قوتابخانه‌كان بخوێندرێت، له بادینان هه‌ندێ كه‌سی بێ مێشكی ناوچه‌گه‌ری خۆپه‌رست بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان له مووسڵاوییه عه‌ره‌به‌كان نزیك بكه‌نه‌وه، كه وه‌فدێك چوو بۆ ئه‌م ناوچانه بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێ ئایا ده‌یانه‌وێ به كوردی بخوێنن یان نا، تاقمێكیان دروشمێكیان هه‌ڵكردبوو و به عه‌ره‌بی نووسیبوویان نامانه‌وێ منداڵه‌كانمان به كوردی بخوێنن و تۆفیق وه‌هبی به پێكه‌نینه‌وه ناوی پیاوێكی هێنا، كه یه‌كێك بووه له‌وانه‌ی ئه‌و ڕۆژانه قوتابی بووه و ئه‌و دروشمه‌ی هه‌ڵگرتووه، كه‌چی ئه‌مڕۆكه ئه‌و پیاوه له ئینگلته‌را دكتۆرای هه‌یه و شتێكی كوردی به پیتی لاتینی چاپ كردووه و، له نامه‌یه‌كدا به عه‌ره‌بی بۆی نووسیبووم و دانه‌یه‌كی له كتێبه‌كه‌ی بۆ ناردبووم، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا من سووڕ ده‌زانم ئه‌م پیاوه كوردی هه‌روه‌كو من ده‌زانێ بنووسێ و بخوێنێته‌وه، یان هه‌ر هیچ نه‌بوایه به پیته لاتینییه‌كه نامه‌كه‌ی بۆ بناردمایه باشتر بوو))(5). كه‌واته وه‌كو ده‌رده‌كه‌وێت نه‌ك به كرمانجی سه‌روو، به‌ڵكو به كرمانجی ناوه‌ڕاستیش له دهۆك خوێندن نه‌خوێندرا و هه‌ر به عه‌ره‌بی مایه‌وه.
په‌راوێز و سه‌رچاوه‌كان 1ـ جریدة (الوقائع العراقیة)، عدد (989) حزیران 1931. 2ـ نه‌وشێروان مسته‌فا ئه‌مین (1999)، كوردستانی عێراق ـ سه‌رده‌می قه‌ڵه‌م و موراجه‌عه‌ت 1928ـ 1931، سلێمانی، ل178. 3ـ قانون اللغات المحلیة، جریدة الوقائع العراقیة، عدد (989)، حزیران 1931. 4ـ سه‌لام ناوخۆش، یاسای زمانه ناوچه‌ییه‌كان ـ یه‌كه‌م هه‌وڵی حكومه‌تی عێراقی بۆ دابه‌شكردنی كوردی باشوور بۆ دوو نه‌ته‌وه، گ. ڕامان، ژ (168)، 5/5/2011، ل 106. 5ـ محه‌مه‌د ڕه‌سوڵ هاوار(1991)، شێخ مه‌حموودی قاره‌مان و ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی خوارووی كوردستان، به‌رگی دووه‌م، بلاك ڕۆز، له‌نده‌ن ـ به‌ریتانیا، ل 650. |
ماڵەوە
سەبارەت |
||||||||||