ئامادەکردنی: ناسری ڕەزازی
زمان بۆ ئێمەی کورد تا چ ڕادەیەک گرنگە؟
1. زمان بۆ ئێمه‌ی کورد تا چ راده‌یه‌ک گرنگه؟
له‌و رۆژه‌وه‌ی كه گۆی زه‌وی بووه به هێڵانه‌ی مرۆڤ، ده‌یان تیره و
هۆز و خێڵ و بنه‌ماڵه سه‌ریان هه‌ڵداوه و له درێژه‌ی ژیانی خۆیاندا،
له‌گه‌ڵ ئاڵوگۆڕه‌كانی كات و سه‌رده‌م، به لووتكه‌ی گه‌شه و
شارستانییه‌ت گه‌ییشتوون و ناویان هه‌موو جیهانی داگرتووه و شتی وایان
ساز كردووه و داهێناوه كه مرۆڤایه‌تی سه‌ری لێ سووڕ ماوه، به‌ڵام
ئه‌مانه هیچیان به بوومه‌له‌رزه و ڕهگهزهسهرسووڕێنهكانی سروشتی
خۆڕسك تێدا نه‌چوونه و به نه‌خۆشی و قاتوقڕیش سۆلانیان
نه‌بڕاوه‌ته‌وه، به‌ڵكوو ته‌نیا شتێك بوو به هۆی ئه‌وه ئه‌م
نه‌ته‌وه‌گه‌له له‌ناو بچن و سۆلانیان ببڕێته‌وه، كپكردنی ده‌نگیان و
قه‌ده‌خه‌كردنی زمانیان بووه كه نه‌یانتوانیوه قسه‌ی پێ بكه‌ن. زمان
كه‌ره‌سه‌ی ده‌ربڕینی هه‌ستی هه‌ر ئینسانێكه، به‌ڵام كاتێ نه‌توانێ
قسه‌ی پێ بكا، هه‌ست به كه‌موكووڕی و ناته‌واوی ده‌كا و خۆی له
به‌رانبه‌ر ئه‌و نه‌ته‌وه باڵاده‌سته‌ی زاڵه به سه‌ریدا، به كه‌م
ده‌زانێ و بڕوای به فه‌رهه‌نگ و هونه‌ر و وێژه و ته‌نانه‌ت بوونی
خۆشی نامێنێت. هه‌ر به‌و پێوه‌ره، زمان بۆ ئێمه‌ی کورد که به
ساڵانه نه‌یانهێشتووه که‌ڵکی لێ وه‌ربگرین و قسه‌ی پێ بکه‌ین،
کۆڵه‌که‌ی مانه‌وه‌مانه. دیاره نه ته‌نیا بۆ کورد، به‌ڵکوو زمان
بنه‌ڕه‌ت و بناغه‌ی مانه‌وه‌ی هه‌ر گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌کی سه‌ر ئه‌م
گلۆڤهره ئاخهیه که ئێمه‌ی مرۆڤی به سه‌ره‌وه ده‌ژین.
2. که‌مپینێک که واژۆی 53 نووسه‌ر و ئاکادیمیسیێنی کوردی له سه‌ر
بوو، له 22ی نیسانی ئه‌مساڵ بۆ ستانداردیزه‌کردنی زمانی کوردی پێشکه‌ش
به حکوومه‌ت و پارله‌مانی کوردستان کرا، به مه‌به‌ستی پته‌وکردن و
به فه‌رمیناساندنی زمانێکی یه‌کگرتوو، واته سۆرانی، جه‌نابتان چی
سه‌رنجێکتان له سه‌ر ئه‌و پرۆژه‌یه هه‌یه به گشتی؟
پێم شتێکی باشه، چونکه کورد پاش خه‌بات و تێکۆشانێکی زۆر،
یه‌که‌مجاره له مێژوودا هه‌لێکی وای بۆ هه‌ڵ که‌وتووه که خۆی بڕیار
له سه‌ر چاره‌نووسی خۆی بدا. له کوردستانی باشوور ئه‌گه‌ر به
نووسین و به جێکهگرتن و به پێشینه بێ، له باری مێژوویییه‌وه
سۆرانی ده‌مێکه بۆته زمانی وارهیی (رسمی)ی ئه‌م به‌شه، واته له
پێش دامه‌زرانی ده‌وڵه‌تی ئێراقه‌وه ئه‌م زمانه بۆته زمانی وارهیی
(رسمی)ی کورد له‌م پارچه‌یه، دامه‌زرانی ده‌وڵه‌تی ئێراقیش له سه‌ر
بنچینه‌ی هه‌بوونی دوو نه‌ته‌وه پێک هاتووه، (کورد و عه‌ره‌ب). ساڵی
(1970)ش له (قانوونی لوغه‌ی مه‌حه‌لی)ی‌دا هه‌ر سۆرانی به وارهیی
(رسمی)ی ناسراوه. ئه‌و سه‌رده‌مه‌ش که شۆڕشی ئهیلوول به
سه‌رۆکایه‌تی بارزانیی نه‌مر له ئارادا بووه، زمانی قوتابخانه و
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌کانی شۆڕش و ڕادیۆ و هه‌مووی هه‌ر به کوردی
بووه، به‌تایبه‌ت زاراوه‌ی سۆرانی. ئه‌م زاراوه‌یه خاوه‌ن
پێشینه‌یێکی ئیداریی کۆنه و مافی خۆیه‌تی به پێی ئه‌و پێشینه‌یه‌ی که
بڕیویه‌تی ببێ به زمانی ستاندارد له کوردستانی باشوور. وارهییناسین
یان به‌فه‌رمیکردنی ئه‌م زمانه‌ش واته زاراوه‌ی سۆرانی، ته‌نیا
ده‌سه‌ڵات ده‌توانێ جێگیری بکا نه‌ک زۆر و گوشار.
3. ئه‌م که‌مپینه، یه‌کێک له هۆکاره‌کانی پارچه‌پارچه‌بوونی
نه‌ته‌وه‌ی کورد و لاوازییه‌کانی گوتار و بناغه‌ی هوشیاریی نه‌ته‌وه‌یی
کورد، به نه‌بوونی زمانێکی ستاندارد ده‌زانێ، ئاخۆ پێویسته ئه‌مه
ببێته زمانحاڵی ڕه‌مزی قه‌واره‌یه‌کی کوردی له ئه‌مڕۆدا، تۆ له
سه‌ر ئه‌مه ڕات چییه؟
هه‌رچه‌ند زمانی کوردی له کوردستانی باشوور كه ئێستا له ژێر
ده‌سه‌ڵاتی دوو حیزبی سه‌ره‌كیدا به‌ڕێوه ده‌چێ، هێشتا به ڕێکوپێکی
قاڵبی نه‌به‌ستووه. هه‌رچه‌ند لێژنه‌یه‌ك نییه بۆ پاككردنه‌وه‌ی
زمان، یان لانیكه‌م بۆ (ڕاچاوکردن) كۆنترۆڵكردنی زمانی كوردی، بۆ
ئه‌وه‌ی هه‌ركه‌س به كه‌یفی خۆی وشه نه‌هێنێته ناو ئه‌م زمانه
برینداره‌وه، هه‌رچه‌ند هه‌ر ناوچه‌یه‌ک و هه‌ر شارێک له ڕۆژی
ئه‌مڕۆدا به شێوه‌یه‌ک ده‌نووسێ و هه‌ر حیزبێک و هه‌ر ڕێکخراوێک و
هه‌ر نووسه‌رێک به مرخی خۆی و به ڕبه‌ی خۆی ده‌یپێوێ. به‌ڵام به ڕای
من به‌م هه‌موو ناته‌واوی و کهموکووڕیانهوه که ئه‌م زمانه
هه‌یه‌تی، سۆرانی له ئه‌مڕۆدا بۆته زمانحاڵی به‌شێکی زۆر له
کوردستانی گه‌وره و سه‌رڕای ئه‌وه‌ی که کورد قه‌واره‌ی سیاسیی
دانپیدانراوی نییه و بڕیاری له سه‌ر نه‌دراوه، بۆته زمانێکی
ستاندارد.
4. به بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و داواکارییه ده‌توانین بڵێین هه‌رایه‌ک
له‌سه‌ر زمان درووست بوو، ئاخۆ ئه‌م ده‌نگدانه‌وه‌یه له جێی خۆیه‌تی
یان پاساوهێنانه‌وه‌یه بۆ په‌راوێزکردنی شێوه‌زاری ئه‌وانی دیکه، یان
لێک تێنه‌گه‌ییشتنه یان چی شتێکی دیکه‌یه؟
شتێکی ئاشکرایه له جێگای خۆیه‌تی و ڕه‌واشه باسی له‌سه‌ر بکرێ،
به‌ڵام ئه‌م هه‌رایه‌ی کاک ئه‌میر درووستی کردووه، پرۆژه‌ی
نه‌ته‌وه‌سازی بردۆته ژێر پرسیار، ئه‌مه‌ش ئه‌نفالێکی دیکه‌یه
به‌رانبه‌ر به پرۆژه‌ی نه‌ته‌وه‌سازی! ئه‌مه داواکارییه‌کی گیانی و
ژیانییه که ئه‌گه‌ر فریای نه‌که‌وین له ده‌ستمان ده‌ر ده‌چێ. ئه‌مه
گرفتێکی فه‌رهه‌نگیی ئه‌ده‌بیی مێژوویییه که ده‌بێ له ڕوانگه‌ی
مێژووییی نه‌ته‌وه‌یییه‌وه چاره‌سه‌ر بکرێ نه‌ک هه‌ست و شه‌رم و
گیانی من و گیانی تۆ. ئه‌م زاراوه‌یه قۆناخێکی مێژوویی بڕیوه و 200
ساڵه به‌کار ده‌هێنرێ، نه‌ک ئه‌وه‌ی کاک ئه‌میر ده‌ڵێ: 100 ساڵ!
هه‌رچه‌ند ئه‌مه به مانای ئه‌وه نییه که زاراوه‌کانی دیکه به‌کار
نه‌هاتوون، ئه‌م کێشه‌یه ده‌بێ له ڕوانگه‌ی پاراستنی ناسنامه‌ی
نه‌ته‌وه‌ییه‌وه چاره‌سه‌ر بکرێ، نه‌ک فه‌رزکردن یان به زۆر
داسه‌پاندن!
5. دوکتۆر ئه‌میری حه‌سه‌نپوور یه‌کێک له سه‌رسه‌ختترین نه‌یارانی
داواکاریی ئه‌م که‌مپینه‌یه، ئایا ئه‌م به‌رپه‌رچدانه‌وه‌یه‌ی دوکتۆر
ئه‌میر له چییه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت، هی شاره‌زایی زۆریه‌تی له
زمان و زاراوه‌کانی، یان فراوانتر بیر ده‌کاته‌وه، یان جۆرێک ترسی
دیالێکتیکییه له فه‌وتانی زمان؟
من ده‌ستخۆشی له زانای کورد، کاک ئه‌میری حه‌سه‌نپوور ده‌که‌م بۆ ئه‌و
نووسینه، یان بۆ ئه‌و بیروباوه‌ڕه‌ی له‌و نووسینه‌دا له‌مه‌ڕ
(داخوازینامه‌ی گه‌ڵاڵه‌کراو بۆ بهڕهسمییهتناسینی سۆرانی و به
ستانداردکردنی له کوردستانی باشوور) ده‌ری بڕیوه. ئه‌وه‌ی که
جه‌نابت باسی ده‌که‌ی هیچکامێکیان نییه! کاک ئه‌میر چه‌پ
(کۆمۆنیست)ێکی دژ به ئامریکایه و مافی خۆیه‌تی و مه‌به‌ستی منیش
دیفاع له ئامریکا نییه، به‌ڵام کاک ئه‌میر کای کۆن به‌با ده‌کا و
خه‌ونێکی بۆ خۆی درووست کردووه و کوردستانی گه‌وره‌ی ڕزگار کردووه و
به مه‌کینه‌ی حیساب، ژماره‌ی دانیشتووانی کوردستانی کۆ کردۆته‌وه و
ده‌ڵێ: چونکه زاراوه‌کرمانج زۆرترن، ئیتر ده‌بێ زاراوه‌ی سۆرانیی
نه‌مێنێ، له‌به‌ر ئه‌وه زاراوه‌ی سلێمانییه! من نازانم ئه‌مه‌ی له
کوێ هێناوه کاک ئه‌میر؟! ئه‌مه کوا زاراوه‌ی سلێمانییه، ئه‌مه
پاشاگه‌ردانییه! کێ تاوانباره له‌وه‌ی که کورد تووشی ئه‌م ڕۆژه
ڕه‌شه بووه؟! نان ئه‌و نانه ئه‌وڕۆ له خوانه، ئه‌م زاراوه‌یه،
نایاسایی و نائاسایی گه‌شه‌ی نه‌کردووه. به‌و جۆره‌ی که کاک ئه‌میر
باسی ده‌کا، ده‌بێ هه‌ورامی بکرێته زمانی ستاندارد و مافی خۆشیه‌تی
چونکه زمانی 5000 ساڵ له‌مه‌وبه‌ره! ئه‌مه شه‌ڕی نێوان کرێکار و
سه‌رمایه‌دار نییه تا کاک ئه‌میر یاسای بۆ دابڕێژێ، ئه‌م زاراوه‌یه
ته‌مه‌نی که‌م بێ یان زۆر، جێگه‌ی گرتووه و بۆته زمانی ستانداردی
به‌شێکی زۆر له کوردستانی باشوور و کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات!
خۆزگا کاک جه‌عفه‌ری شێخه‌لیسلامی، که له نووسینه‌که‌یدا پشتیوانی
له کاک ئه‌میر ده‌کا و له سایتی (سبه‌ی)دا بڵاو کراوه‌ته‌وه،
ته‌وهینی به ناسیۆنالیستی کورد نه‌کردبا، یان باشتر بڵێم ته‌وهینی به
خه‌ڵکی کورد نه‌کردبا! چونکه چه‌په تیژڕۆکانی کوردستان، ئه‌وانه‌ی
له چه‌پ تێ نه‌گه‌ییشتوون، وشه‌ی ناسیۆنالیستیان، به واتای
)ڕه‌گه‌زپه‌رستی) کردووه به گورز و هه‌میشه ده‌یکوتن به سه‌ر گه‌لی
کوردی بنده‌ستدا! جا ئه‌گه‌ر بۆچوونی واش له لایه‌ن مامۆستایان و
شاره‌زایانی زانکۆدیوی کوردیشه‌وه بێته گۆڕێ، جێگای سه‌رسووڕمان
نییه!
کاک جه‌عفه‌ر له نووسینه‌که‌یدا که من ده‌ستم لێ نه‌داوه و
گواستوومه‌ته‌وه، ده‌ڵێ: ناسیۆنالیزمی کوردی نه‌یتوانیوه له ژێر
ته‌ئسیری ئایدیۆلۆجی ئه‌و ناسیۆنالیسته-شۆڤینیستانه (هی عه‌ره‌ب،
تورک، فارس) ده‌رباز بێ که کوردیان ژێرده‌سته ڕاگرتووه.
کورتوکرمانجی، ناسیۆنالیزمی کوردی فرچکی به شیری ناسیۆنالیزمی
نه‌ته‌وه‌ی باڵاده‌ست گرتووه. ئه‌وه‌ش زۆر سه‌یر نییه، ڕه‌نگه تا
ڕاده‌یه‌کیش سروشتیی بێ. له قه‌دیمه‌وه گوتوویانه "دوو گایان ده‌باڵ
یه‌ک بکه‌ی، یان خووی یه‌کتر ده‌گرن یان ڕه‌نگی یه‌کتر". ئاشکرایه
ڕه‌نگ گرتنه‌که زۆر به دووره. کوردیش خووی ئاتاتورک، ڕه‌زاخان و
سه‌ددامی گرتووه. ناسیۆنالیستی کورد هه‌روه‌کوو ناسیۆنالیستی تورک و
عه‌ره‌ب و فارس ده‌ڕوانێته پرۆسه‌کانی نه‌ته‌وه-دامه‌زراندن،
له‌وانه پرۆسه‌ی پلاندانان بۆ زمان. جێگای مه‌ترسی ئه‌وه‌یه که
ناسیۆنالیستی کورد به ئه‌وه نازانێ. پێی وایه که ئه‌و
پێشکه‌وتووتره له ناسیۆنالیسته باڵاده‌سته‌کان. له هه‌مووش زۆرتر
جێگای داخ ئه‌وه‌یه که ڕاده‌یه‌کی زۆری نووسه‌ر و "ئه‌کادیمیستیش"
هه‌ر بێخهبهرن که ئه‌وانیش هه‌ر به ڕبه‌ی ڕهزاخانهکان و
ئاتاتورکه‌کان ده‌یپێون.
کاک جه‌عفه‌ر دیسان ده‌ڵێ: کوردیش خووی ئاتاتورک، ڕه‌زاخان و سه‌ددامی
گرتووه! به‌هه‌رحاڵ منیش ده‌ڵێم هه‌ر زاراوه‌یێکی دیکه‌ی کوردی به
ڕه‌وا نابینم به سه‌ر ئه‌وی دیکه‌دا به تۆپزی یان به زۆر داسهپێنرێ
و زاڵ بکرێ، زمان به که‌ڵه‌گایه‌تی ناکرێ به وارهیی (رسمی) و به
زۆر وارایهتی (رسمیت)ی پێ نادرێ! زمان ته‌نیا ده‌سه‌ڵاتی سیاسی
ده‌توانێ بیکا به وارهیی وارایهتی پێ بدا، ئه‌ویش له‌سه‌ر بناغه‌ی
مێژوویی و به‌کارهێنانی ئه‌و زمانه و چه‌ندین فاکتی دیکه، نموونه‌ی
ئه‌مه‌شمان له دنیادا زۆره. ئێمه ده‌بێ خۆمان له هه‌ست و سۆز و
شه‌رم به‌دوور بگرین، ئه‌مه هه‌ڵکه‌وتێکی فه‌رهه‌نگیی مێژوویییه،
بۆچوونی هه‌ستیارانه و دوور له ژیربێژی ئا به‌م شێوه‌یه ناتوانێ
وه‌ڵامی ئه‌م پرسگرێکه بداته‌وه!
6. ئه‌و باس له زمانێکی جووت‌ستاندارد ده‌کات بۆ به ڕه‌سمیی ناساندن و
چه‌سپاندنی زمانی کوردی، له کاتێکدا باس له زاراوه‌کانی دیکه‌ی
وه‌کوو که‌ڵوڕی و هه‌ورامی ناکات، ئه‌مه له چییه‌وه سه‌رچاوه
ده‌گرێت؟
کاک ئه‌میر ده‌ڵێ: زمانی کوردی جووتستاندارده، به‌ڵێ باشه، ئه‌دی
کاک ئه‌میر مه‌گه‌ر نازانێ زازاکیی یان دووملکیشی هاتۆته سه‌ر؟! له
داهاتوودا ئه‌گه‌ر ئاوه‌ها بڕوا زمانی کوردی ده‌بێته (پپنجستاندارد)،
نه‌ک (جووت‌ستاندارد!)، هه‌ر هه‌مووشیان مافی خۆیانه. هه‌ورامییه‌کان
که کۆنترین تیره‌ی کۆمه‌ڵگای کوردستانن و هه‌زاران ساڵه خاوه‌ن
زمانن، له ڕادیۆ و ته‌له‌ڤزیۆنه کوردییه‌کان گله ده‌که‌ن و ده‌ڵێن:
هه‌ورامیش ده‌بێ بخوێنرێ و بنووسرێ، له کاتێکدا مافی خۆزای خۆیانه و
من پشتیوانی‌یان لێ ده‌که‌م، ئه‌وه‌تا حیزبی ههورامیشیان داناوه.
فه‌یلییه‌کان که ئه‌وانیش یه‌کێ له تیره‌کۆنه‌کانی کوردستانن خه‌ڵکی
ئیلامن و به که‌ڵوڕی یان پاڵه‌یی قسه ده‌که‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
شیعه‌ن و زوڵمی زۆریان لێ کراوه و زمانه‌که‌یان داغان کراوه، له
ده‌ره‌وه‌ی وڵات پارله‌مانیان بۆ خۆیان داناوه، ئه‌و کوردانه‌ش که له
کوردستانی بنده‌ستی ئێران و ئێراقدان و هه‌ر هه‌مووشیان له باشوور و
ڕۆژهه‌ڵات، نزیک به 7 ملیۆنن، زاراوه‌که‌ی ئه‌وانیش هاوشان و
هاودێریکی زاراوه‌ی هه‌ورامییه! کاک ئه‌میر ئه‌وه‌ی له‌به‌ر چاو
نه‌گرتووه که دیالێکتی که‌ڵوڕی، زاراوه‌ی زیاتر له 7 ملیۆن کورده!
کۆنترین زمانی کوردی، که‌ڵوڕی و هه‌ورامییه که کۆنترین کتێبی کوردی و
کۆنترین هۆنراوه‌ی کوردی، به‌م دوو زاراوه‌یه نووسراوه و فه‌رهه‌نگی
کوردی، زۆرتر ئه‌م دوو زاراوه‌یه پاراستوویانه. کاک ئه‌میر ده‌بێ
ئه‌وه بزانێ زاراوه‌کانی هه‌ورامی و که‌ڵوڕی ئه‌و زاراوهگهلهن که
گاتاکانی زه‌ڕده‌شتیان پێ نووسراوه‌ته‌وه و زیاتر له 4000 ساڵه
خاوه‌نی به‌سته و هۆنراوه‌یه و هه‌ورامی زمانی باره‌گای ساسانییه‌کان
بووه، ته‌نانه‌ت هی ئهشکانییهکانیش! یارسانه‌کان هه‌زاران ساڵه به
زاراوه‌ی که‌ڵوڕی و هه‌ورامی لاڤا (نیایش)ی ئایینه‌که‌ی خۆیان به‌ڕێوه
ده‌به‌ن! ئه‌گه‌ر وابێ ده‌بێ ئێمه ئه‌مانه بکه‌ین به زاراوه‌ی
ڕه‌سمی کوردستان. جیا له‌مانه‌ش ئه‌گه‌ر به پێی قسه‌کانی کاک ئه‌میر
بێ، چونکه کرماشان مه‌ڵبه‌ندی بزووتنه‌وه‌ی کوردی نه‌بووه و له
شۆڕشی کوردستانی بنده‌ستی ئێران‌دا، به‌شدارییان نه‌کردووه، سا بۆ
ئه‌وه نابێ هه‌ر پێشیان بگوترێ کورد! ئه‌م قسانه جگه له‌وه‌ی که
کێشه‌که گه‌وره‌تر بکاته‌وه له باری نه‌ته‌وه‌یییه‌وه زه‌ربه‌مان لێ
ده‌دا و هیچ که‌ڵکێکی دیکه‌ی نییه.
7. ئاخۆ سیاسیی و نه‌ته‌وه‌ییه‌کان ده‌بنه هۆی ئه‌وه که نابێت جارێ
ده‌ست بۆ دامه‌رزاندنی زمان ببرێت؟
من بڕوا ناکه‌م، ئه‌مه پرسیارێکی پێچه‌ڵپێچه، به‌ڵام به هه‌رحاڵ
ببنه هۆ یا نه‌بن، گرنگ ئه‌و هه‌له‌یه که ئه‌مڕۆ بۆ گه‌لی کورد
هاتۆته پێش، ده‌بێ ئه‌مه له به‌رچاو بگرن، ده‌نا داگیرکه‌رانی
کوردستان هه‌ر شتێک که له کوردستان نه‌ته‌وه‌یی بێ و بۆنی
نهتهوهییبوونی لێ بێ، به‌ردی تێ ده‌گرن، که‌چی به‌داخه‌وه ئێستا
چه‌په‌کانیش له کوردستان خه‌ریکن ئه‌و سیاسه‌ته ده‌گرنه به‌ر.
8. ئه‌گه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک ده‌یان زاراوه و شێوه‌زاری هه‌بێت، ئاخۆ
ئه‌مه ده‌بێته ڕێگر له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی شێوه‌زارێک بێته زمانی دایک؟
یان تاکه‌ی نه‌کرێت یه‌کێکیان ببێته زمانی دایک؟
نه‌خێر، قه‌ت ئه‌وه نابێته کێشه، چونکه ده‌توانین ده‌یان نموونه
له سه‌ر زمان بێنینه‌وه که خاوه‌ن چه‌ند زاراوه‌یه و نه‌بۆته
کێشه بۆ ئه‌وه‌ی که یه‌کێکیان ببێته ستاندارد یان زمانی دایک. گرنگ
ئه‌وه‌یه ئه‌وه زاراوه‌یه‌ی ده‌بێته زمانی دایک، پێشینه‌ی
قسه‌پێکردنی چه‌نده و چۆنه و خاوه‌نی چی ڕابردوویێکه. دیاره له
سه‌ره‌تادا ژماره‌ی ئاخێوه‌رانی ئه‌و زمانه ده‌ور ده‌بینێ هه‌تا ئه‌و
زمانه ده‌بێته دایک، له باشوور زۆربوونی ئاخێوه‌رانی سۆران یان
باشتر بڵێم ژماره‌ی دانیشتووانی ئه‌و خه‌ڵکه‌ی که به سۆرانی قسه‌یان
کردووه بووه به هۆ که سۆرانی له باشوور ببێ به زاراوه‌ی دایک.
ئه‌گه‌ر ئه‌م ده‌لیل و به‌ڵگه‌یه‌ش هه‌ڵه بووبێ، به هه‌رحاڵ وا
ڕۆییشتووه، له کوردستانی باکوور ته‌نیا کوردی زاراوه‌کرمانج و
زاراوهدووملکی هه‌یه، ئیتر سۆرانی، هه‌ورامی، یان که‌ڵوڕی هیچ
ده‌ورێک نابینێ، کێشه‌که ئه‌وه‌یه، سۆرانی له باشوور ده‌مێکه بۆته
زاراوه‌ی دایک، ته‌نیا پارچه‌یه‌کیش که ده‌توانێ ئه‌مڕۆ له سه‌ر ئه‌م
پرسگرێکه داوه‌ری بکا، ده‌سه‌ڵاتی کوردستانی باشووره، چونکه خاوه‌ن
قه‌واره‌یێکی سیاسییه و ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ده‌توانێ ئه‌و بڕیاره بدا.
له‌مانه‌ش گرنگتر هه‌رچه‌ند وشه‌ی سۆرانیش به هه‌ڵه به سه‌ر
ئێمه‌دا بڕاوه و له باسکردنی جارێ خۆم ده‌بوێرم، له درێژه‌ی چه‌ندین
ساڵ خه‌بات و تێکۆشان له‌م پارچه‌یه، به هۆی ئه‌وه‌ی که مه‌ڵبه‌ندی
بزووتنه‌وه‌ی کوردی بووه، زاڵ بووه و به وارهیی (رسمی)ی ناسراوه و
بۆته زمانی هاوبه‌شی ئه‌م پارچه‌یه و جۆرێک ڕێگای بڕیوه که ئیتر
ناگه‌ڕێته‌وه و مافی خۆیه‌تی ببێ به زاراوه‌ی وارهیی (رسمی). هیچ
یاسا و ڕێسایه‌کیش ئه‌وه به ئینسانی و ژیربێژانه نازانێ که
زاراوه‌یێک نزیک (200 ساڵ) زمانی خه‌بات و تێکۆشانی به‌شێکی زۆر له
کوردستان بووه، به فێڕۆ بڕوا.
9. دوکتۆر ئه‌میر باس له چه‌سپاندنی دیکتاتۆری و کاریگه‌ربوونی
ده‌سه‌ڵاتی به‌عس ده‌کات له چه‌سپاندنی ئه‌م شێوهزاراهدا که پێی
ده‌ڵێن سۆرانی ته‌نانه‌ت پێشی ده‌ڵێ زمانی سلێمانی، ئه‌م بیر و ڕایه‌ی
له کوێوه هێناوه، ئایا ئه‌م که‌مپینه وا بیر ده‌که‌نه‌وه که هه‌ر
وه‌کوو حه‌سه‌نپوور باسی لێ ده‌کات؟
نه‌خێر، ئه‌م که‌مپینه وا بیر ناکه‌نه‌وه، له‌و کاته‌وه که کورد
هه‌لی بۆ هه‌ڵ که‌وتووه و بووه به خاوه‌نی ئه‌م ئه‌زموونه، کاک
ئه‌میر و ئه‌وانه‌ی هاوبیروباوهڕی کاک ئه‌میرن، دژ به‌م ئه‌زموونه‌ی
کوردستانی باشوورن و به ده‌سکردی ده‌ره‌وه‌ی ده‌زانن و سه‌رۆک و
ڕێبه‌رانی ئه‌م پارچه‌یه به نۆکه‌ری ئیمپریالیست ده‌زانن، که‌چی
ئێستا دڵسۆزی بۆ زمانه‌که‌ی ده‌که‌ن، من له‌مه تێ ناگه‌م بۆ مه‌گه‌ر
بانێکه و دوو هه‌وا؟! ته‌نانه‌ت سه‌دام حسێنیش به دیکتاتۆری ئه‌و
زاراوه‌یه‌ی دانهسهپاند، به‌ڵکوو زانی ئاخێوه‌رانی سۆرانی زۆرترن و
پێشینه‌ی هه‌یه و، ساختاری زمانه‌که به پیێ ئه‌و پێشینه‌یه ڕه‌وت و
ڕۆ ده‌کا، ئه‌و بڕیاره درا، ئه‌گه‌ر وابێ ده‌بێ بڵێین، بارزانیی
نه‌مریش دیکتاتۆر بوو چونکه به سۆرانی قسه‌ی کرد و زاراوه‌ی کرمانجی
یان که‌ڵوڕی که زاراوه‌ی فه‌یلییه‌کانه نه‌کرد به زاراوه‌ی دایک و
بایه‌خی به سۆرانی دا، نه‌خێر، وا نییه، کوردی زاراوه سۆران له‌م
پارچه‌یه خاوه‌نی نووسین و هۆنراوه و به‌سته بووه هه‌ر له
کۆنه‌وه، نالی داڕێژه‌ری ئه‌م ستاندارده‌یه! ئه‌م زاراوه‌یه (سێ
کۆچکه)ی بابانی له پشت بووه، حاجی قادری کۆیی هه‌بووه، ده‌یان
دێکۆمێنتی دیکه‌ی هه‌بووه، هه‌رچه‌ند له پاڵیشیدا کرمانجیش هه‌روه‌ها
خاوه‌نی ئه‌و شتانه بووه، به‌ڵام زاراوه‌ی کرمانجی ئاخێوه‌ره‌کانی
له‌م پارچه‌یه که‌م بوون، ماوه‌ێیکی زۆریش بوو له لایه‌ن دوڵه‌تی
تورکییه‌وه زاراوه‌ی کرمانجی قه‌ده‌خه و ڕا گیرابوو، له‌وانه‌ش
گرنگتر، کۆماری کوردستان و شۆڕشه‌کانی شێخ مه‌حموودی مه‌لیک و مه‌لا
مسته‌فای بارزانی، ئه‌و ڕهپۆشهیهیان درووست کرد که زاراوه‌ی سۆرانی
زاڵ ببێ و ببێ به زمانی فه‌رمانگه‌کان و ڕادیۆ و قوتابخانه و هی
دیکه. هه‌تا ئێستاش که پارتی حوکم ده‌کا و یه‌کیه‌تی ئۆپۆزیسیۆنه
هه‌ر وا هاتووه و له لایه‌ن سه‌رانی پارتیشه‌وه هه‌ر به سۆرانی
زمانی ده‌سه‌ڵات به‌ڕێوه براوه! من پێم وایه کاک ئه‌میر ته‌نیا و
ته‌نیا له ڕوانگه‌ی چه‌په‌وه چاو له‌م پرسگرێکه ده‌کا.
کاک ئه‌میر له نووسینه‌که‌یدا ده‌ڵێ: زۆربه‌ی گه‌لی کورد به کرمانجی
قسه ده‌که‌ن: ته‌واوی کوردی سوورییه، ته‌واوی کوردی هه‌رمه‌نستان،
زۆربه‌ی کوردی تورکییه، به‌شێک له کوردی ئێران و عێراق کرمانجی زمانن.
سۆرانی ته‌نیا له کوردستانی عێراق و ئێران، ئه ویش ته‌نیا له
ناوچه‌کانی ناوه‌ڕاست، قسه‌ی پێ ده‌کرێ.
ناحه‌قم نییه بڵێم بانێکه و دوو هه‌وا. ئه‌مه مه‌نتیقه؟ دیسان
ده‌ڵێ:
پرۆژه‌ی ستاندارد کردنی زمانی کوردی به سۆرانی، ئه‌ویش له سه‌ر
بنچینه‌ی بنلههجهی سلێمانی، به‌ڕێوه ده‌چوو نه‌ک له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
ئه‌و بنلههجهیه له ئه‌وانی تر باشتر بوو به‌لکوو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
شاری سلێمانی ناوه‌ندی بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی بوو، خوێنده‌وار و
ڕۆشنبیری زۆرتر بوو و ناوچه‌ی بادینان زۆرتر عه‌شیره‌یی بوو و شاری
گه‌وره‌ی نه‌بوو.
کاتێک ئه‌مه قسه‌ی دوکتۆرێکی زمان‌زان بێ و نه‌زانێ کوردستان چه‌ند
زاراوه‌ی تێدا هه‌یه، به ڕای من ئینسانێکی وا بۆی نییه، له سه‌ر
زمان و فه‌رهه‌نگ و مێژووی نه‌ته‌وه‌یه‌ک قسه بکا! له لایه‌کی دیکه‌ش
ده‌ڵێ:
ته‌له‌ڤزیۆن و ساتلایت سنووره‌کانی شێواندووه، قورسایی له هجهکانیش
وه‌ک جاران نه‌ماوه، هه‌ر بۆیه هه‌وه‌ڵ تلڤیزیۆنی ساتلایت کرمانجی
زمانه‌کان دایان مه‌زراند و زۆرتر به کرمانجی بوو تا سۆرانی.
زۆربه‌ی چه‌په‌کانی کوردستان به‌داخه‌وه زمان به که‌ره‌سه‌ی قسه‌کردن
ده‌زانن، له کاتێکدا ئه‌مه بیرکردنه‌وه‌یێکی هه‌ڵه‌یه و زمان بۆ کورد
کۆڵه‌که‌ی مانه‌وه‌یه‌تی. دوكتۆر سماییل بێشكچی گه‌وره ئینساندۆستی
تورك، له كتێبی: (كوردستان كۆڵۆنییه‌كی نێوده‌وڵه‌تی)دا ده‌ڵێ:
(ئه‌گه‌ر بته‌وێ نه‌ته‌وه‌یێك سه‌رشۆڕ و كۆیله و بێناسنامه بێت،
ئه‌گه‌ر بته‌وێ له ناوچهیێك یان وڵاتێك، كۆڵۆنیالیزم، به باڵاده‌ستی
بمێنێته‌وه، پێویسته ئه‌لفبای ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه له‌ناو ببرێ و رێگا
نه‌درێ ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه به زمانی زگماكیی خۆی قسه بكا و ببیته
رێگر له نێوان خۆی و كولتوورهكهیدا! ئه‌مه قسه‌ی پیاوێکی تورکه،
که ده‌وڵه‌ته‌که‌ی داگیرکه‌ری کوردستانه! ئه‌وی دیکه‌ش قسه‌ی پیاوێکی
مامۆستای زانکۆیه که خۆی کورده و له کانادا ده‌ژی!
10. جووتستانداردهکهی ئه‌میری حه‌سه‌نپوور باس له ڕێنووسی لاتینیی
تورک ده‌کات ئایا ئه‌مه تا چه‌ند له‌گه‌ڵ زمانی کوردی ته‌ندرووسته و
تا چه‌ند هه‌ڵگری زمانی کوردییه، له کاتێکدا ئه‌ویش شێوه‌زاری سۆرانی
به‌وه وه‌سف ده‌کات، که ڕێنووسی عه‌ره‌بی به‌کار دێنن.
ئه‌م جووتستاندارده که کاک ئه‌میر باسی ده‌کا، ده‌مێکه کێشه و
گرفتی بۆ کورد درووست کردووه، یه‌کگرتنی کورد له‌باری زمانه‌وه،
له‌مێژه بۆته خه‌ون و خه‌یاڵ، ده‌مێکه نه‌ته‌وه‌ی کورد له‌به‌ر
کێشه‌ی زمان بووه به دوو نه‌ته‌وه، به‌هۆی تیپی لاتین و تیپی
عه‌ره‌بییه‌وه! ئه‌م جووتستاندارده که کاک ئه‌میر باسی ده‌کا، وای
کردووه کوردی دوو پارچه‌ی کوردستان، یان باشتر بڵێم خاوه‌نی دوو
زاراوه‌ی کوردی له کوردستان له یه‌کتر جیا بکاته‌وه و له یه‌کیان
دوور بخاته‌وه و بیانکات به دوو نه‌ته‌وه! کوردی زاراوه‌کرمانج،
سۆرانی به تیپی عه‌ره‌بی ناتوانن بخوێننه‌وه و کوردی زاراوه سۆرانیش
کرمانجی به تیپی لاتین ناخوێننه‌وه، ته‌نانه‌ت ته‌له‌ڤزیۆنیش ناتوانێ
ئه‌و دوو زاراوه‌یه کۆ بکاته‌وه. ئه‌و لاتینهی که کوردی باکوور پێی
ده‌نووسن و ده‌خوێننه‌وه، بۆ سۆرانی به‌که‌ڵک نایه و که‌موکووڕی
هه‌یه، چونکه له باری ده‌نگ و ڕێنووسه‌وه گرفتی بۆ درووست کردووین.
من پێم باشه له داهاتوودا، ئێمه‌ش به تیپی لاتینی بنووسین، به‌ڵام
کام تیپ؟ ئه‌و تیپه‌ی که ئاتاتورک درووستی کردووه؟ یان تیپی
ئینگلیسی؟ ئه‌و تیپی (ئه‌لفابێ)یه‌ی که کوردی باکوور که‌ڵکی لێ
وه‌رده‌گرن، بۆ ئێمه به‌که‌ڵک نایه. هه‌رچه‌ند گۆڕینی تیپه‌کانی
زمانی کوردیش هه‌ر ده‌سه‌ڵات ده‌توانێ بڕیاری له‌سه‌ر بدا و له توانای
ئاواتی تاکه‌که‌سدا نییه، به‌ڵام ئه‌مه جارێ دووره له باسه‌که‌ی
ئێمه. گۆڕینی تیپی عه‌ره‌بی بۆ لاتین، کات و پاره‌یه‌کی زۆری ده‌وێ،
چونکه ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایی لێ ده‌رچێ، (%90) کتێبخانه‌ی کوردی
کتێبی سۆرانی دایپۆشیبوو! ئه‌مه جارێ به‌ری دووره، ئێمه با کێشه‌ی
یه‌که‌م چاره‌سه‌ر بکه‌ین، ئه‌وسا کێشه‌ی دووهه‌میش کاتی ده‌گاتێ.
11. ئه‌و پێوه‌ره چییه که بڕیاری پێ ده‌درێ زاراواوهیهک بکرێ به
ستاندارد و به فه‌رمی بناسرێت؟
ئێمه خۆ باسی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان ناکه‌ین تا پێوه‌ر بۆ ئابووریی
هاوبه‌ش و زمانی هاوبه‌ش و هی دیکه دابنێن! ستانداردکردن و وارهیی
(رسمی)یکردنی زمانێک ئه‌و پێوه‌رانه‌ی پێویست نییه، سه‌پاندنی
زاراوه‌یه‌ک یان به‌ڕه‌سمییکردنی زمانێک به زۆرینه و که‌مینه نییه
و به زۆر و به سه‌پاندنیش کار ناگاته ئه‌نجام؟! ئه‌گه‌ر به پێوه‌ر
باسی بکه‌ین، نموونه‌ی زۆرمان له پرسیاره‌کانی سه‌ره‌وه‌دا
هێنایه‌وه، به کورتی هه‌ر زاراوه‌یێک مافی خۆیه‌تی ڕێگای خۆی بپێوێ.
وه‌ک له سه‌ره‌وه باسم کرد، هه‌رچه‌ند هه‌ر شارێک به زاراوه‌ی خۆی و
هه‌ر حیزبێک به ده‌ستووری خۆی و هه‌ر ڕادیۆ و ته‌له‌ڤزیۆنێک به
شێوه‌ی خۆی زاراوه‌ی سۆرانی به‌کاری دێنێ، سۆرانی به هه‌موو
که‌موکووڕییه‌کانییه‌وه، تا ڕاده‌یه‌ک قاڵبی به‌ستووه و من به
زاراوه‌ی سلێمانی دانانێم، چونکه ئه‌مه زاراوه‌ی سلێمانی نییه، به
پێچه‌وانه‌وه پاشاگه‌ردانییه، ڕه‌نگه نووسه‌رێک هه‌بێ به شێوه‌زاری
سلێمانی بنووسێ، به‌ڵام هه‌موو نووسه‌رێک وا نییه. ئه‌وه‌تا کاک
جه‌عفه‌ر که دیفاع له کاک ئه‌میر ده‌کا، خۆی به زاراوه‌ی
سابڵاغییانه ده‌نووسێ و ده‌ڵێ: له قه‌دیمه‌وه گوتوویانه "دوو گایان
ده‌باڵ یه‌ک بکه‌ی، یان خووی یه‌کتر ده‌گرن یان ڕه‌نگی یه‌کتر". له
کاتێکدا سلێمانی ده‌ڵێ: دوو گا له دۆڵێکدا بن، ڕه‌نگی یه‌ک نه‌گرن
خووی یه‌ک ده‌گرن! یان ڕه‌نگی یه‌کتر نه‌گرن خووی یه‌کتر ده‌گرن! ئیتر
بۆ لۆمه‌ی خه‌ڵک ده‌که‌ن و ده‌ڵێن: سلێمانیچییهتی ده‌که‌ن؟! یه‌کێ له
چارهڕهشییهکانی کورد به‌داخه‌وه ئه‌وه‌یه، نه به مه‌زهه‌ب
یه‌كه و نه به زمان! له هه‌مووشی كاره‌ساتتر جوغرافیایێكی سیاسیی
یه‌كگرتووی نییه و خاكه‌كه‌ی به بێ ئیراده‌ی خۆی به سه‌ر چه‌ند
وڵاتی داگیركه‌ردا دابه‌ش كراوه. که‌چی به‌داخه‌وه کوردی وه‌ک کاک
ئهمیریشمان تێدا هه‌ڵده‌که‌وێ که دژ به نه‌ته‌وه‌که‌ی خۆیه‌تی و
هه‌لێک که بۆی هه‌ڵ که‌وتووه، به ده‌سکردی ده‌زانێ و کێشه‌ی بۆ
ده‌بینێته‌وه! ،
من له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دام ته‌واوی ئه‌م زاراوه‌گه‌له بمێنن و به‌کار
ببرێن و هیچکامێکیان نه‌که‌ین به کێشه بۆ ئه‌وی دیکه و بۆ
زیندووڕاگرتن و گه‌شپێدانی ئه‌م زاراوه‌گه‌له تێ بکۆشین و ئه‌مه له
به‌رچاو بگرین که مافی هیچ لایه‌ک نه‌خورێت، به‌ڵام سۆرانی له
باشوور خۆڕسکانه گه‌شه‌ی کردووه و بۆته زاراوه‌یێکی نه‌ته‌وه‌یی به
هه‌موو که‌موکووڕییه‌کانییه‌وه، سۆرانی له دوو به‌شی کوردستان
توانیویه‌تی کورد وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌ک له ده‌وری یه‌کتر به زمان کۆ
بکاته‌وه. من پێموایه ئه‌وه‌ی که گرنگه ئه‌م هه‌له زێڕینه‌یه که
بۆ کورد هه‌ڵ که‌وتووه. ئه‌و دیتنانه‌ی کاک ئه‌میر پرۆژه‌ی
نه‌ته‌وه‌سازی یان نهتهوهدرووستکردن له‌نگ ده‌کات و کێشه‌ی بۆ
درووست ده‌کا، ئه‌م پرسگرێکه پرسگرێکێکی گیانییه و چاره‌نووسسازه
له باری (کات و هه‌ل و ده‌م)ه‌وه بۆ گه‌لی کورد، بارزانی نه‌مر، یه‌ک
خوتبه‌ی به زاراوه‌ی کرمانجی له بۆنه و کۆڕ و کۆبوونه‌وه
ڕه‌سمییه‌کاندا نییه و به سۆرانی قسه‌ی کردووه. ئه‌گه‌ر فریای ئه‌م
کێشه‌یه نه‌که‌وین، زمانی کوردی هه‌ر ده‌بێ به‌م ئاقاره‌دا بڕوا.
12. ئاخۆ باشترین ڕێگا بۆ کورد ئه‌وه نییه، له هه‌موو زاراوه‌کان
زمانێکی ستاندارد درووست بکرێ، بۆ ئه‌وه‌ی هیچ زاراوه‌یه‌ک زوڵمی لێ
نه‌چێ؟
شتی وا له ڕۆژی ئه‌مڕۆدا ناکرێ و ناشێ، ڕه‌نگه له داهاتوودا کاتێ
که کوردستان ڕزگاری ببێ به هه‌موو پارچه‌کانییه‌وه ئه‌مه بشێت،
به‌ڵام ئێستا زه‌حمه‌ته و ناکرێ له هه‌موو زاراوه‌کان زمانێک بۆ
کورد درووست بکرێ، ئه‌مه‌ش وه‌کوو خه‌ونه‌که‌ی کوردستانی گه‌وره‌ی لێ
هاتووه! ئه‌گه‌ر ئه‌م کێشه‌یه ده‌سه‌ڵاتی کوردی چاره‌سه‌ری نه‌کا،
یان ده‌بێ هه‌ر چووار زاراوه‌که به‌کار ببرێ و چووارستاندارد بڕۆینه
پێش، یان ئه‌وه‌ی که زمانی ئینگلیسی بکرێ به زمانی وارهیی (رسمی)،
بۆ ئه‌وه‌ی هیچ زاراوه‌یێک نه‌که‌وێته ژێر سته‌م. یان ئه‌م
ده‌سه‌ڵاته‌ی باشوور ده‌بێ بڕیارێک بدا. جووت‌ستاندارد، تا ڕاده‌یه‌ک
کوردی به‌ره‌و جیاوازی بردووه و، ورده‌ورده وای کردووه که به‌ره‌و
دوو نه‌ته‌وه‌مان به‌رێ! بڕیاردان بۆ بهوارهیی (رسمی)کردنی
زاراوه‌یه‌ک ئێستا هه‌رکامێکیان بێت، کورد له لێکترازان ڕزگار ده‌کا،
نه‌ک جووتستادارد که کردوومانی به دوو نه‌ته‌وه.
تەواو
|