ڕێنووسی زمانی كوردی Kurdish orthography
ئامادەکردنی: دیاکۆ هاشمی ناوه‌ڕۆك:
به‌شی یه‌كه‌م:
بنه‌ماكان
به‌شی دووه‌م: پیته‌ئاڵۆزه‌كان
به‌شی سێیه‌م: كێشه جۆربه‌جۆره‌كان
به‌شی چواره‌م: به‌راوردكاری پێشه‌كی "ڕێنووس" (رسم الخط، املاء orthography)، به‌پێی یاسا و ڕێسای زمانه‌وانی، فێرمان ده‌كات كه وشه‌یه‌ك به چه‌ند شێوه‌ی جۆربه‌جۆر نه‌نووسین. ئاخۆ ڕاستترین وشه له‌م پۆلانه‌ی خواره‌وه كامانه‌ن؟:
· (كار تێ كردن، كار تێكردن، كارتێكردن). (كاری تێ كرد، كاری تێكرد، كاریتێكرد). · (ده‌ست لێدان، ده‌ست لێ دان، ده‌ستلێدان). (ده‌ستی لێ دا، ده‌ستی لێدا، ده‌ستیلێدا). · (نان كردن، نانكردن). (نانی كرد، نانیكرد). · (ماڵ وێران كردن، ماڵ‌وێران كردن، ماڵوێرانكردن، ماڵ وێرانكردن). · (نیه، نی یه، نی‌یه، نی‌یه).
له‌م وتاره‌دا، هه‌وڵ ده‌درێت به‌گوێره‌ی بڕیاره‌كانی "ئەکادیمیای کوردی" و، به له‌به‌رچاوگرتنی زانستی كۆمپیوته‌ر و، به به‌راوردكاری له‌گه‌ڵ زمانه زیندووه ئه‌ورووپییه‌كاندا، كۆمه‌ڵێ یاسا و ڕێسا ڕوون كرێنه‌وه، تا له ڕێنووسێكی بێهه‌ڵه نزیكتر بینه‌وه. ئه‌لفبێ ژماره‌ی پیته‌كانی ئه‌لفبێی كوردی (٣٤) دانه‌ن و بریتین له: ئـ ـ ا ـ ب ـ پ ـ ت ـ ج ـ چ ـ ح ـ خ ـ د ـ ر ـ ڕ ـ ز ـ ژ ـ س ـ ش ـ ع ـ غ ـ ف ـ ڤ ـ ق ـ ك ـ گ ـ ل ـ ڵ ـ م ـ ن ـ هـ ـ و ـ ۆ ـ وو ـ ه ـ ی ـ ێ. بزوێنه‌كان بزوێن به‌و ده‌نگانه ده‌وترێن كه له كاتی بێژه (تلفظ)یاندا، ده‌م و زار تۆزێ زیاتر ده‌كرێنه‌وه و زیاتر ده‌كێشرێن. بزوێنه‌كان جووڵه و بزواندن ده‌خه‌نه ناو وشه‌وه. بزوێنه‌كان له‌ڕاستیدا (٨) ده‌نگن، به‌ڵام به ئه‌لفبێی سۆرانی (عه‌ره‌بی) ته‌نها (٧) ده‌نگیان نیگار و پیتیان بۆ دانراوه و ده‌نووسرێن و بریتین له: (ا ـ و ـ ۆ ـ وو ـ ه ـ ی ـ ێ). یاسا: (لە هەر وشەیەکی کوردی‌دا لانی کەم یەک بزوێن به‌كار ده‌چێت): (ناو naw) ـ (كورد Kurd) ـ (كۆمار komar) ـ (سوور sûr) ـ (به‌رد berd) ـ (كوردی kurdî) ـ (سێ sê) ـ (زانستپه‌روه‌ر zanistperwer). بزرۆكه (i) هه‌ندێ وشه‌ی كوردی هه‌ن كه له ڕواڵه‌تدا بزوێنیان تێدا نابینرێ وه‌كوو: (بردن، من، ژن، چل، مردن، بزن، خستن)، به‌ڵام له‌ڕاستیدا ده‌نگی بزوێنیان تێدایه. ئه‌و بزوێنه له ئه‌لفبێی كوردیی لاتینیدا به پیتی (i) دیاری كراوه، به‌ڵام له ئه‌لفبێی عه‌ره‌بیدا هیچ پیتێكی بۆ دانه‌نراوه، دیار نی‌یه و بزر بووه، بۆیه ناوی نراوه: (بزرۆكه). نموونه: (بردن birdin)، (من min)، (ژن jin)، (چل çil)، (مردن mirdin)، (بزن bizin) و (خستن xistin). وشه‌ی "مشك" له ناوچه جۆربه‌جۆره‌كانی كوردستاندا به دوو شێوازی (mişk) و (mişik) بێژه ده‌كرێت، به‌ڵام له ئه‌لفبێی عه‌ره‌بیدا هه‌ر به یه‌ك شێواز ده‌نووسرێت: "مشك". كه‌وا بێت (٨)ه‌مین ده‌نگی بزوێنی كوردی به ئه‌لفبێی عه‌ره‌بی نانووسرێت و، "بزرۆكه"یه. (i). لەم ڤیدیۆیەدا دەتوانن چاو لە ئەلفبێی کوردی بکەن:
ئه‌لفبێی كوردی به لاتینی لاتان سه‌یر نه‌بێ ئه‌گه‌ر بڵێین بۆ ئه‌وه‌ی له ئه‌لفبێی كوردی كه به پیتی عه‌ره‌بی ده‌نووسرێ، باشتر تێ بگه‌ن، زۆر گرنگه ئه‌لفبێی كوردیی لاتینی بناسن. ئه‌م ئه‌لفبێیه بریتییه له: A - B - C - Ç - D - E - Ê - F - G - H - I - Î - J - K - L - M - N - O - P - Q - R - S - Ş - T - U - Û - V - W - X - Y - Z. بزوێنه‌كانی بریتین له (٨) ده‌نگ و هه‌ر هه‌شته‌كه‌یان ده‌نووسرێنه‌وه: (A - E - Ê - I - Î - O - U - Û). پاشكۆ: له ناوه‌ڕاست و كۆتاییی وشه‌دا: (ڕ = rr) و (ڵ = ll). (په‌ڕۆ = perro)، (که‌ڕ = kerr) یان (كه‌ڵك = kellk)، (ساڵ = sall). پێویست ناكات له سه‌ره‌تای وشه به ئه‌لفبێی لاتینی، بۆ نووسینی (ڕ) كه‌ڵك له (rr) وه‌رگرین، چونكوو زۆر ناشیرین دێته پێش چاو، بۆیه هه‌ر (r) به‌سه. وه‌كوو: (ڕاز = raz)، (ڕێگا = rêga)، (ڕۆژ = roj). به‌ڵام زۆر گرنگه له سۆرانی‌دا هه‌موو پیتێكی سه‌ره‌تای وشه كه به (ر) ده‌ست پێ ده‌كات به (ڕ) بنووسرێن. نموونه: ڕێز، ڕه‌ش، ڕزگار.
پیته‌یارمه‌تیده‌ر یاسا: (له زمانی كوردیدا دوو بزوێن به‌دوای یه‌كتردا نانووسرێن.): بۆ نموونه، (یار) به لاتینی وا نانووسرێت: (îar) یان (iar). هه‌روه‌ها (وان) وا نانووسرێت: (uan) یان (ûan) یان (oan). بۆ ئه‌وه‌ی دوو بزوێنه‌كه به‌دوای یه‌كتردا نه‌نووسین، كه‌ڵك له پیتێكی نه‌بزوێن وه‌رده‌گرین كه یارمه‌تی ده‌دات دوو بزوێن پێكه‌وه نه‌نووسرێن. به‌و پیتانه ده‌وترێن: "پیته‌یارمه‌تیده‌ر"، كه بریتین له (ی y) و (و w). به‌مجۆره نموونه‌كانی سه‌ره‌وه ئاوا ده‌نووسرێن: (یار yar). (وان Wan). (پیته‌یارمه‌تیده‌ر) له ئه‌لفبێی لاتینیدا به پیتی (y) و (w) دیاری كراون. له ئه‌لفبێی عه‌ره‌بیدا (ی) و (و)یان بۆ به‌كار ده‌چێت: (ی y)، (و w)، هه‌ر چه‌ند بۆ بزوێنه‌كانی (î و u)ش به‌كار ده‌چن. هه‌م بزوێن و هه‌م نه‌بزوێن له ئه‌لفبێی عه‌ره‌بیدا پیتێكی تایبه‌ت نی‌یه كه "پیته‌یارمه‌تیده‌ر"ه‌كانی (y) و (w)یان پێ بنووسرێته‌وه. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هه‌ر كه‌ڵك له پیته‌كانی (ی) و (و) وه‌رده‌گیرێ كه بۆ بزوێنه‌كانی (î) و (u)ش به‌كار ده‌چن، واته (ی) و (و) هه‌م بزوێنن و هه‌میش نه‌بزوێن: (ی y)، (و w)، (ی î)، (و u). بزوێن: (ی î)، (سلێمانی Silêmanî). (تیر =tîr). نه‌بزوێن: (ی y)، (كه‌ی key). (به‌یت = beyt). بزوێن: (و u)، (كول kul). نه‌بزوێن: (و w)، (خه‌وتن xewtin). جیاكردنه‌وه‌ی بزوێن و نه‌بزوێن له ئه‌لفبێی لاتیندا زۆر ئاسانه، چونكوو هه‌ر ده‌نگێك پیتی تایبه‌تمه‌ندی خۆی بۆ دانراوه. له ئه‌لفبێی عه‌ره‌بیدا چونكوو بزوێن و نه‌بزوێن پیته‌كانیان جیا نه‌كراونه‌ته‌وه، تۆزێ زه‌حمه‌ته لێك جیا كرێنه‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پێش یان پاش ئه‌وان پیتێكی بزوێن هه‌بێت ئه‌وه ئه‌وان ده‌بنه نه‌بزوێن: (شایان şayan)، (مه‌ی mey)، (یانه yane)، (كه‌وان kewan)، (شه‌و şew)، (ورد wird).
هه‌مزه (ء) هه‌مزه، له زمانی عه‌ره‌بی و فارسی‌دا، له چه‌ند شوێنێكی جۆربه‌جۆر به‌كار ده‌چێت، وه‌كوو: (أ ٌإ لأ لإ ؤ ء ئـ)، به‌ڵام له زمانی كوردیدا ته‌نیا شێوازی (ئـ) به‌كار ده‌برێت، ئه‌ویش به مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی نه‌هێڵێ دوو بزوێن به‌دوای یه‌كدا بنووسرێن. هه‌ندێ له زمانزانان هه‌مزه به بزوێن داده‌نێن و، لای هه‌ندێكیش به نه‌بزوێن ده‌ناسرێت، به‌ڵام له‌ڕاستیدا كورد، هه‌مزه‌ی به شێوازی (ئـ) به‌كار هێنا و بڕیاری دا وه‌كوو (نه‌بزوێن)ێك چاوی لێ بكات، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌هێڵێ دوو بزوێن به‌دوای یه‌كدا، یان هه‌ندێ بزوێن له سه‌ره‌تای وشه‌دا بنووسرێن، نموونه: ناازاد = نائازاد او = ئاو ه‌و = ئه‌و ۆخه‌ی = ئۆخه‌ی ورووپا = ئورووپا ێجگار = ئێجگار
قرتاندنی (ئـ) هه‌ندێ جار ڕوو ده‌دات كه وشه‌یه‌ك وا به پیتێكی نه‌بزوێن كۆتاییی هاتووه، وه‌كوو: (شه‌و şew)، له‌گه‌ڵ وشه‌یه‌ك كه به (ئـ) ده‌ستی پێ كردووه، وه‌كوو (ئاهه‌نگ aheng)، پێكه‌وه كۆ ده‌بنه‌وه و وشه‌یكی نوێ پێك ده‌هێنن كه واتایه‌كی نوێتری هه‌یه وه‌كوو: شه‌و + ئاهه‌نگ = شه‌وئاهه‌نگ. لێره‌دا پێویست ناكات (ئـ) بمێنێته‌وه و ده‌توانین بیقرتێنین، چونكوو پیتی پێش ئه‌و بزوێن نی‌یه تا كێشه بێت. ده‌نووسین: (شه‌واهه‌نگ). هه‌روه‌ها: كارئاسانی ده‌بێته: كاراسانی. ماڵئاوایی = ماڵاوایی. بانئه‌فشار = بانه‌فشار (ناوی گه‌ڕه‌كێكه له شاری قه‌سری شیرین له پارێزگای كرماشان). كارئه‌ندامزانی = كاره‌ندامزانی (physiology). تووڵئامراز = تووڵامراز (toolbar). (تووڵ، شیش = bar)، (ئامراز، كه‌ره‌سته = tool).
هه‌روه‌ها: كه‌مه‌ندام، چاوه‌سمه‌ر، چاوه‌ستێره، گوڵه‌ندام، گوڵه‌ستێره، شێره‌ندام، خاكه‌ناز.
كێشه‌ی بزوێنی (وو) (وو û) ده‌نگێكی بزوێنه و هه‌رگیز نابێ له سه‌ره‌تای وشه‌دا بنووسرێت. زۆر هه‌ڵه‌یه بنووسی: (ووشه ûşe، وورچ ûrç، وون ûn، ووس ûs و هتد)، به‌ڵكوو ده‌بێ به (و w)ی نه‌بزوێن بنووسرێت، چونكوو دوای ئه‌و پیته، بزرۆكه هه‌یه، كه‌وا بێت دوو بزوێن پێكه‌وه نانووسرێن و ده‌بێ وا بنووسرێن: (وشه wişe، ورچ wirç، ون win، وس wis و هتد). به‌ڵام له ناوه‌ڕاست و كۆتاییدا ده‌نووسرێ: (سوور sûr)، (نوور nûr)، (چوو çû)، (توو tû). زۆر كه‌س به هه‌ڵه ده‌نووسن: "كه‌ركوك، مه‌حمود، حوكومه‌ت و هتد". كه ڕاستییه‌كه‌ی ئاوایه: كه‌ركووك، مه‌حموود، حوكوومه‌ت و هتد".
كێشه‌ی بزوێنی (ه e) (ه e) سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه ده‌نگێكی بزوێنه، كردار (فعل verb)ێكیشه كه له "سێیه‌م كه‌سی تاك"دا، واتای (is)ی ئینگلیزی ده‌دات: (It is could = هه‌وا سارده). له ئه‌لفبێی لاتیندا، كرداری (ه e) به‌جیا ده‌نووسرێت: (Hewa sard e)، به‌ڵام له ئه‌لفبێی عه‌ره‌بیدا، ده‌لكێت به وشه‌كه‌ی پێشیه‌وه: (هه‌وا سارده). نموونه‌ی تر: برامه، هاوڕێمه، كوڕه، كچه، پێنووسه، ده‌سته، ڕێزمانه، كورده، به‌رده.
كێشه‌ی (یه) جاری وایه وشه‌كه‌ی پێش (ه) به پیتێكی بزوێن (ا ـ و ـ ۆ ـ وو ـ ه ـ ی ـ ێ)،كۆتاییی هاتووه، وه‌كوو: (مامۆستا)، ئه‌و كاته ئیتر له جیاتیی (ه) ده‌نووسین (یه): (مامۆستایه mamosta ye). تێبینی: كرداری (یه)ش هه‌ر وه‌كوو (ه) ده‌بێ بلكێنرێ به وشه‌كه‌ی پێشیه‌وه: (مامۆستایه)، نه‌ك (مامۆستا یه). ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر وشه‌كه به (یی)ش كۆتاییی هات هه‌ر پێكه‌وه ده‌نووسێنرێت: هه‌روه‌ها: (سپی‌یه)، نه‌ك (سپیه، سپی‌یه، سپی یه). (چی‌یه)، نه‌ك (چیه، چی‌یه، چی یه). (نی‌یه)، نه‌ك (نیه، نی‌یه، نی یه). (كوردی‌یه)، نه‌ك (كوردی‌یه، كوردی یه). (سنه‌یییه) نه‌ك (سنه‌یی یه، سنه‌ییه).
كێشه‌ی (ی) سه‌یری ئه‌م وشانه بكه‌ن: (مه‌ی mey)، (بی bî). له‌و دوو نموونه‌یه‌دا، (ی y) نه‌بزوێنه و ده‌نگێكی كورته، به‌ڵام (ی î) بزوێنه و ده‌نگێكی درێژه، گه‌ر سه‌رنج بده‌ن ده‌بینن كه له ئه‌لفبێی عه‌ره‌بیدا، هه‌ر دوو شێوه‌كه‌ی (ی) وه‌كوو یه‌كن: (ی)، به‌ڵام له لاتینیدا دوو جۆرن (y) و (î). واته له ئه‌لفبێی عه‌ره‌بیدا جیاكردنه‌وه‌ی بزوێن و نه‌بزوێنی (ی) تۆزێ وردبوونه‌وه‌ی ده‌وێ، به‌ڵام له لاتینیدا، دوو شێوازی جۆربه‌جۆرن و به‌و جۆره جیاكردنه‌وه‌ی بزوێن له نه‌بزوێن زۆر ساناتره. یاسا: (دوو ده‌نگی بزوێن به‌دوای یه‌كتردا نابێ بنووسرێن). سه‌یری ئه‌م وشه‌یه بكه‌ن: (كوردی kurdî) + (ه‌كان ekan) = (كوردیه‌كان kurdîekan). ئایا له‌و نووسینه‌دا هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌مان نه‌كردووه؟ با، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه دوو بزوێنمان پێكه‌وه نووسیوه: (یه îe). چار؟ ده‌بێ كه‌ڵك له پیته‌یارمه‌تیده‌ر وه‌رگرین و بنووسین: (كوردییه‌كان kurdîyekan). له ئه‌لفبێی عه‌ره‌بیدا (ییـ) وه‌كوو یه‌كن، به‌ڵام له‌ڕاستیدا یه‌كه‌میان بزوێنه و دووه‌میان نه‌بزوێنه. ئه‌گه‌ر سه‌یری لاتینییه‌كه‌ی بكه‌ین باشتر بۆمان ڕوونه: (îy). بۆیه گه‌ر بزانین به لاتینی چۆن ده‌نووسرێن، زۆر به‌ئاسانی لێك جیا ده‌كرێنه‌وه.
كێشه‌ی بزوێنی (یی î) (یی î) ده‌نگێكی درێژه و به‌داخه‌وه له ئه‌لفبێی عه‌ره‌بیدا هیچ پیتێكی جیاوازی بۆ دانه‌نراوه. هه‌ندێ له نووسه‌ران بۆ بزوێنی (î) هه‌موو كاتێ كه‌ڵكیان له (یی) وه‌رده‌گرت، ته‌نانه‌ت له ناوه‌ڕاست و كۆتاییی وشه‌شدا و، وا ده‌یاننوسی: (تییر tîr)، (سییر sîr)، (چییمه‌ن çîmen)، (كوردیی kurdî)، (سیی sî)، (سلێمانیی Silêmanî)، (كفریی Kifrî). به‌ڵام چونكوو ناشیرین بوو، له ناو نووسه‌ر و خوێنه‌ری كورددا جێی نه‌گرت و به‌ناچاری هه‌ر یه‌ك (ی) بۆی به‌كار هێنرا: (تیر tîr)، (سیر sîr)، (چیمه‌ن çîmen)، (كوردی kurdî)، (سی sî)، (سلێمانی Silêmanî)، (كفری Kifrî).
به‌كارهێنانی (یی): له‌م شوێنانه‌دا كه‌ڵك له (یی yî) وه‌رده‌گیرێ: (ڕه‌شایی reşayî)، (به‌رایی berayî)، (دوایی diwayî)، (كۆتایی kotayî)، (پانایی panayî)، (شێنه‌یی şêneyî)، ، (سنه‌یی Sineyî)، (هه‌ڵه‌بجه‌یی Hellebceyî)، (ڕانیه‌یی Ranyeyî)، (ورمێیی Wirmêyî) و (ته‌نیایی tenyayî).
(ی)ی پێوه‌ندی (ی)ی پێوه‌ندی ئه‌و ده‌نگی (ی)یه‌یه كه ده‌كه‌وێته نێوان دوو ناو، یان ناوێك و ئاوه‌ڵناوێكه‌وه: مامۆستای قوتابخانه. كچی شۆخ. كێشه‌كه له‌وه‌دایه كاتێ وشه‌یه‌ك خۆی به (ی) كۆتاییی بێت، وه‌كوو: (كوردی، ئیسلامی، كرماشانی، سنه‌یی، كۆیی)، هه‌ندێ كه‌س ئیتر (ی)ی پێوه‌ندییه‌كه‌یان له‌بیر ده‌چێ بینووسن، كه هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه. بۆ نموونه له‌باتیی "یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان" ده‌بێ بنووسرێت: "یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان". ده‌بێ وردبین بین و نه‌هێڵین (ی)ی پێوه‌ندی بقرتێنرێت، له‌م نموونانه‌ی خواره‌وه‌دا (ی)ی پێوه‌ندی ڕه‌چاو كراون: داری سه‌وز، قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تاییی كچان، كۆماری ئیسلامیی ئێران، كرماشانیی دڵسۆز، په‌پووله‌ی خۆشه‌ویستیی من، كۆییی هونه‌رمه‌ند، كاكه‌ییی كوردپه‌روه‌ر، زاراوه‌ی هه‌ورامیی كۆن.
(ی)ی سێیه‌م كه‌سی تاك هه‌ندێ له جێناوه لكاوه‌كان بریتین له: ...م ...مان ...ت ...تان ...ی ...یان وه‌كوو: خواردم خواردمان خوارت خواردتان خواردی خواردیان
جێناوی لكاوی سێیه‌م كه‌سی تاك (ی)یه. له كاتی گه‌ردانكردنی ئه‌و دۆخه‌دا، ئه‌گه‌ر "بنه"ی كرداره‌كه خۆی به (ی) كۆتاییی هات، (ی)ی جێناوی لكاو له‌بیر مه‌كه‌ن، نموونه: پرسیم پرسیمان پرسیت پرسیتان پرسیی پرسییان ده‌بێ وا بنووسرێن: من پرسیم، تۆ پرسیت، ئه‌و پرسیی. (نه‌ك ئه‌و پرسی). نموونه‌ی تر: (دزین، بڕین، كڕین، گۆڕین، نووسین)، كه له سێیه‌م كه‌سی تاكدا ده‌بنه (ئه‌و دزیی، ئه‌و بڕیی، ئه‌و كڕیی، ئه‌و گۆڕیی، ئه‌و نووسیی).
كێشه‌ی پیتی (ڕ) "ڕ" ده‌نگێكی گڕه كه له سه‌ره‌تا و ناوه‌ڕاست و كۆتاییی وشه‌دا دێت: ڕاز، هه‌ڕا، مه‌ڕ. تێبینی: نابێ (ڕ)ی گڕ له‌گه‌ڵ (ر)ی ساده تێكه‌ڵ بكرێت.
یاسا: (هه‌موو ده‌نگێكی (ڕ) له سه‌ره‌تای وشه‌دا گڕه و ده‌بێ به (ڕ)ی گڕ بنووسرێت، نه‌ك به (ر)ی ساده). هه‌ندێ كه‌س له سه‌ره‌تادا به‌شێوه‌ی (ر) ده‌ینووسن و هێماكه‌ی بۆ دانانێن. (ر) ده‌نگێكی ساده‌یه و زۆر جیاوازه له (ڕ). له سه‌ره‌تای وشه‌دا هه‌موو ده‌نگی (ڕ)ی زمانی كوردی، گڕه، ده‌بێ هه‌موو كاتێ به هێماكه‌یه‌وه بنووسرێت. نابێ بوترێت: "ئێمه ده‌زانین هه‌موو ده‌نگێكی سه‌ره‌تا گڕه، كه‌وا بێت با به (ر) بنووسرێت و خۆمان تێی ده‌گه‌ین كه گڕه." ته‌نانه‌ت له‌ناو ته‌خته‌كلیلی كوردیشدا دوگمه‌یه‌ك بۆ (ڕ) دیاری كراوه، زۆر سه‌یره بێین دوگمه‌یه‌كی تر له‌باتیی ئه‌و دوگمه‌یه به‌كار بهێنین كه ده‌نگێكی تره! ڕاست، ڕێگا، ڕۆخ، ڕژد، ڕه‌نج، ڕزگار، ڕه‌ش، ڕه‌نگ، ڕۆڵه.
كێشه‌ی پێشگره‌كانی (هه‌ڵ، دا، ڕا، وه‌ر، ده‌ر) ئه‌م پێشگرانه كاتێ ده‌چنه سه‌ر چاوگ یان فرمان یان هه‌ر شێوازێكی تر، پێیانه‌وه ده‌لكێن به‌مه‌رجێ جێناوی لكاو نه‌كه‌وتبێته نێوان پێشگر و وشه‌كه‌ی دوای خۆی. وه‌ك: چاوگ: هه‌ڵ: هه‌ڵكردن، هه‌ڵگرتن، هه‌ڵكورمان، هه‌ڵكێشان، هه‌ڵبڕین، هه‌ڵخستن. دا: دابڕان، داخستن، داڕمان، داگرتن، داكردن، دابه‌زین، داخورپان. ڕا: ڕ‌اگرتن، ڕ‌اكێشان، ڕاپه‌ڕین، ڕاخستن، ڕاگوێزان، ڕاگواستن. وه‌ر: وه‌رگرتن، وه‌رسووڕان، وه‌رگه‌ڕان. ده‌ر: ده‌ركردن، ده‌رهێنان، ده‌ربڕین، ده‌رخستن، ده‌رپه‌ڕاندن.
فرمان: هه‌ڵ: هه‌ڵگره، هه‌ڵخه، هه‌ڵمه‌خه، هه‌ڵكشێ. دا: دانێ، دامه‌بڕه، دابه‌زێنه. داگره. ڕا: ڕاكێشه، ڕاپه‌ڕێنه، ڕامه‌په‌ڕێنه. ڕاگره. وه‌ر: وه‌رگره، وه‌رسووڕێنه، وه‌رگه‌ڕێ، وه‌رچه‌رخێ. ده‌ر: ده‌ربێنه، ده‌رخه، ده‌ركه، ده‌رچۆ.
دۆخی تر: هه‌ڵكشاو، هه‌ڵخراو، هه‌ڵنه‌كشاو، هه‌ڵخزێنراو. دانراو، داسه‌پاو، دابڕاو. ڕاپه‌ڕێنراو، ڕاپه‌ڕیو، ڕ‌اگوێزراو، ڕ‌اكشاو. وه‌رگیراو، وه‌رگرتوو، وه‌رگرته، وه‌رسووڕاو، وه‌رگێڕاو. ده‌رهێنراو، ده‌رخراو، ده‌ركراو، ده‌رچوو.
پێشگر و جێناوی لكاو ئه‌گه‌ر جێناوی لكاو (...م، ...ت، ...ی، ...مان، ...تان، ...یان) كه‌وته نێوان پێشگر و فرمانه‌كه‌ی دوای خۆی ئه‌وا به‌جیا ده‌نووسرێن و جێناوه‌كه به پێشگره‌وه ده‌لكێنرێ: هه‌ڵ: هه‌ڵم گرن، هه‌ڵت گرن، هه‌ڵیان كێشن، هه‌ڵمان مه‌واسن، هه‌ڵتان بڕن. دا: دامان نه‌نایه، دایان خه‌ن، دای بڕه. ڕا: ڕایان ده‌گرن، ڕام كێشه، ڕاتان په‌ڕێنن، ڕاشیان په‌ڕێنن. وه‌ر: وه‌رمان گرتایه، وه‌ری نه‌گری، وه‌ریان سووڕێنه، وه‌رمان گه‌ڕێنه. ده‌ر: ده‌ریان په‌ڕاندین، ده‌ری خه.
گیروگرفتی فرمانی لێكدراو (فعل مركب compound verb) فرمانی لێكدراو به‌و فرمانانه ده‌وترێن كه له دوو یان چه‌ند وشه پێك هاتوون. وه‌ک: (ڕێك + كه‌وتن = ڕێككه‌وتن)، (پێك + هێنان = پێكهێنان). ئه‌م فرمانانه ئه‌گه‌ر له دۆخی چاوگدا بن پێكه‌وه ده‌نووسرێن، وه‌ك: ڕێكخستن، شه‌ڕكردن، كۆڵنه‌دان، خه‌باتكردن، تاڵانكردن، تێكدان، سه‌ربڕین. ئه‌گه‌ر له دۆخه جۆربه‌جۆره‌كانی فرمان (ئێسته، ڕابردووی ساده، ڕابردووی گێڕاوه‌یی، ڕابردووی دوور) به‌كار ببرێن به‌جیا ده‌نووسرێن:
ئێسته: ڕێك ده‌خه‌م ـ ڕێك ده‌خه‌ی ـ ڕێك ده‌خات ـ ڕێك ده‌خه‌ین ـ ڕێك ده‌خه‌ن ـ ڕێك ده‌خه‌ن. ڕابردووی ساده: ڕێكم خست، ڕێكت خست ـ ڕێكی خست ـ ڕێكمان خست ـ ڕێكتان خست ـ ڕێكیان خست. ڕابردووی گێڕاوه‌یی: ڕێكم خستووه ـ ڕێكت خستووه ـ ڕێكی خستووه ـ ڕێكمان خستووه ـ ڕێكتان خستووه ـ ڕێكیان خستووه. ڕابردووی دوور: ڕێكم خستبوو ـ ڕێكت خستبوو ـ ڕێكی خستبوو ـ ڕێكمان خستبوو ـ ڕێكتان خستبوو ـ ڕێكیان خستبوو. ئه‌گه‌ر له دۆخه‌كانی تردا بن هه‌روه‌كوو دۆخی چاوگ پێكه‌وه ده‌نووسرێن: پێكهاتن، پێكهاتوو، پێكهاته، پێكهێنراو. سه‌ركه‌وتن، سه‌ركه‌وتوو.
نموونه‌ی تری گه‌ردان (تصریف)ی فرمان (فعل): فرمان (فعل) له دۆخی چاوگ (مصدر)دا پێكه‌وه ده‌نووسرێت: ڕوونكردنه‌وه. به‌ڵام له دۆخه‌كانی تردا جیا ده‌كرێنه‌وه: تاك، دۆخی ئێسته: ڕوونی ده‌كه‌مه‌وه، ڕوونی ده‌كه‌یته‌وه، ڕوونی ده‌كاته‌وه. كۆ، دۆخی ئێسته: ڕوونی ده‌كه‌ینه‌وه، ڕوونی ده‌كه‌نه‌وه، ڕوونی ده‌كه‌نه‌وه. تاك، ڕابردووی ساده: ڕوونم كرده‌وه، ڕوونت كرده‌وه، ڕوونی كرده‌وه. كۆ، ڕابردووی ساده: ڕوونمان كرده‌وه، ڕوونتان كرده‌وه، ڕوونیان كرده‌وه. تاك، ڕابردووی گێڕاوه‌یی (نقلی): ڕوونم كردبووه‌وه، ڕوونت كردبووه‌وه، ڕوونی كردبووه‌وه. كۆ، ڕابردووی گێڕاوه‌یی: ڕوونمان كردبووه‌وه، ڕوونتان كردبووه‌وه، ڕوونیان كردبووه‌وه. تاك، ڕابردووی دوور: ڕوونم كردبوو، ڕوونت كردبوو، ڕوونی كردبوو. كۆ، ڕابردووی دوور: ڕوونمان كردبوو، ڕوونتان كردبوو، ڕوونیان كردبوو.
كێشه‌ی (و)ی پێوه‌ندی (به‌یه‌كه‌وه‌به‌ستن) پیتی (و and) وشه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆیه و ده‌بێ سه‌ربه‌خۆ هه‌ڵسوكه‌وتی له‌گه‌ڵدا بكرێ و نه‌ڵكێندرێ به وشه‌كانی پێش و پاشی خۆی. بۆ نموونه ده‌بێ بنووسرێ: (من و تۆ) نه‌ك (من‌و تۆ) یان نه‌ك (من‌و تۆ). (سه‌ر و ماڵ) نه‌ك (سه‌رو ماڵ) یان نه‌ك (سه‌روو ماڵ). (هیوا و ئاوات) نه‌ك (هیواو ئاوات). سه‌رنج: نموونه‌كانی سه‌ره‌وه هه‌ر كامه‌یان سێ وشه‌ی جیاوازن و پێكه‌وه مانایه‌كی نوێ پێك ناهێنن و هه‌ر به‌ته‌نیا مانای خۆیان پاراستووه و جیاوازییان هه‌یه له‌گه‌ڵ وشه‌ی لێكدراو كه له خواره‌وه باسیان ده‌كرێ.
وشه‌ی لێكدراو (مركب) هه‌ندێ جار دوو یان چه‌ند وشه، كه هه‌ر كامه‌یان بۆ خۆی واتایه‌كی هه‌یه، پێكه‌وه كۆ ده‌بنه‌وه و سه‌رجه‌م واتایه‌كی نوێتر پێك ده‌هێنن، به‌م متوربه‌بوونه ده‌ڵێن (وشه‌ی لێكدراو). وشه‌ی لێكدراو ده‌بێ بلكێن به یه‌كه‌وه و نابێ به‌جیا بنووسرێن و، به چه‌ند شێوه پێك دێن: ١. بێ هیچ یارمه‌تییه‌ك: جاری وایه "وشه‌ی لێكدراو"، بێ هیچ یارمه‌تییه‌ك دروست ده‌بێت و ته‌نیا وشه‌كان پێكه‌وه ده‌لكێن: ڕه‌ش + ماڵ = ڕه‌ش ماڵ، كه پێكه‌وه واتایه‌كی تر پێك ده‌هێنن و ئه‌و كاته ده‌بێ پێكه‌وه بنووسرێن: ڕه‌شماڵ. خوێندن + گه = خوێندنگه. زانست + په‌روه‌ر = زانستپه‌روه‌ر. پاش + بنه‌ما = پاشبنه‌ما. كتێب + خانه = كتێبخانه. مه‌له + گه = مه‌له‌گه.
٢. به یارمه‌تیی پیتی (و): جاری وایه "وشه‌ی لێكدراو"، به یارمه‌تیی پیتی (و) پێكه‌وه ده‌لكێن: ئاڵ + و + گۆڕ = ئاڵوگۆڕ. مشت + و + مڕ = مشت‌ومڕ. ئه‌لف + و + بێ = ئه‌لفوبێ. ده‌نگ + و + باس = ده‌نگوباس.
٣. به یارمه‌تیی پیتی (ه): جاری وایه "وشه‌ی لێكدراو"، به یارمه‌تیی پیته‌بزوێنی (ه) پێكه‌وه ده‌لكێن: به‌رد + ه + قاره‌مان = به‌رده‌قاره‌مان. گوڵ + ه + گه‌نم = گوڵه‌گه‌نم. به‌رز + ه + فڕ = به‌رزه‌فڕ. ئاگر + ه + دیوار = ئاگره‌دیوار.
نموونه‌ی تری وشه‌ی لێكدراو: خۆترنجێنه‌ر، خۆكوژ، به‌ردباران، كاروبار، ئه‌لفوبێ، هاتوچۆ، زانستپه‌روه‌ر، زانستخواز، ئازادیخواز، وڵاتپارێز، سێشه‌ممه، ڕاسته‌وخۆ، نیشتمانپه‌روه‌ر، گوڵه‌گه‌نم، ڕێنووس، باوكمردوو، یه‌كگرتوو، ئاڵوگۆڕ، ڕۆژنامه‌نووس، هه‌واڵنێر، په‌یامنێر، به‌رزه‌فڕ، جه‌رگبڕ، مناڵپارێز، چه‌مچه‌ماڵ، بێكه‌س، جێبه‌جێ، ده‌ستبه‌جێ، كانیكه‌وه، هه‌ڵگورد، تاقبۆستان (تاقۆسان)، ملهوڕ، ته‌خته‌كلیل، پاشبنه‌ما، بنكه‌دراوه (databa)، به‌ستهێڵ (dash)، ڕوومێز (desktop)، زانیارینامه (encyclopedia)، ئاگره‌دیوار.
پیتی (ت) له كۆتاییی فرماندا پیتی (ت) له كۆتاییی فرماندا هه‌م ده‌توانرێ بنووسرێ و هه‌میش ده‌توانرێ نه‌نووسرێت، وه‌كوو: (دێ و ده‌ڕوا) یان (دێت و ده‌ڕوات). (نان ده‌كا) یان (نان ده‌كات).
وشه‌ی بیانی هه‌ر وشه‌یه‌كی بیانی هاتبێته ناو كوردییه‌وه ده‌بێ به ڕێنووسی كوردی بنووسرێت یان ئه‌گه‌ر پێویست بوو وه‌كوو خۆی بنووسرێته‌وه ده‌بێ بخرێته ناو دوو كه‌وانه‌وه. ئه‌ڵڵا، قه‌ڵه‌م، ئه‌كبه‌ر. له زمانی كوردیدا به (مذهب) ده‌ڵێن "ڕێباز".
ئامرازی (تر) و وشه‌ی (تر) ئامرازی به‌راوردكردن (تر، ترین) ده‌بێ بلكێن به وشه‌كانی پێشیانه‌وه، وه‌كوو: جوان، جوانتر، جوانترین گه‌رم، گه‌رمتر، گه‌رمترین.
وشه‌ی (تر) به واتای (دی، دیكه) وشه‌ی (تر) وشه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆیه و ده‌بێ به‌جیا بنووسرێت: كابرایه‌كی تر، شه‌وێكی تر، نووسه‌رێكی تر.
پاشگره‌كانی (دا، ڕا، وه، ه‌وه) ده‌بێ بلكێن به وشه‌كانی پێشیانه‌وه، وه‌كوو: دا: له ماڵدا چاوم پێ كه‌وت. ڕا: له كوێڕا هاتی؟ وه: له كوێوه بۆ كوێ؟ وه: له هه‌وه‌ڵه‌وه بیگێڕه‌وه.
فرمانی (دا) وشه‌ی (دا) كه ڕابردووی (دان، دایین)ه جیاوازیی هه‌یه له‌گه‌ڵ پاشگری (دا) و، ده‌بێ به‌جیا بنووسرێت: له ماڵدا نامه‌كه‌م پێ دا. (نه‌ك پێدا). له كوردستاندا لاوان گوێیان له دوژمن نه‌دا. (نه‌ك دوژمننه‌دا، نه‌ك دوژمن نه دا). به‌ڵێنم دا سبه‌ی بیبینم. (نه‌ك به‌ڵێمندا). ئاخری وه‌ڵامی دایه‌وه. (نه‌ك وه‌ڵامیدایه‌وه).
كێشه‌ی (له) (له)، هه‌ندێ جار سه‌ربه‌خۆ ده‌نووسرێت: "شۆڕش له كوردستاندا گه‌رمه." هه‌ندێ جار ده‌لكێ به وشه‌كه‌ی پاشیه‌وه و وشه‌یه‌كی لێكدراو پێك دێنێ: (له‌گه‌ڵ with)، (له‌سه‌ر on)، (له‌ژێر under). له‌و دۆخانه‌دا نابێ به دوو وشه جیا كرێنه‌وه و بنووسرێ: (له گه‌ڵ، له سه‌ر، له ژێر). (له)، هه‌ندێ جار له‌گه‌ڵ (ئه‌وێ) و (ئێره) كۆ ده‌بێته‌وه و ئه‌و كاته، (ـه) و (ئـ) ده‌قرتێنرێن: له ئه‌وێ = له‌وێ. له ئێره = لێره
(بێ) یان (به‌بێ)؟ لێره‌دا ده‌مانه‌وێ به‌راوردكارییه‌ك له‌گه‌ڵ زمانه ئه‌ورووپییه‌كاندا بكه‌ین، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته باشتره به نموونه‌یه‌ك ده‌ست پێ بكه‌ین: جیاوازیی (بێكار) له‌گه‌ڵ (بێ كار) له چیدایه؟ لكاندن یان نه‌لكاندنی (بێ) به وشه‌كه‌ی پاشی خۆیه‌وه به‌ته‌واوی واتای وشه‌كه ده‌گۆڕێ: ئه‌و پیاوه دوو ساڵ بێكار بوو. بێ كار ژیان ئه‌سته‌مه. ده‌كرێ ئاواش بینووسینه‌وه: به‌بێ كار ژیان ئه‌سته‌مه. هه‌ر كاتێ ناوێكت هه‌بوو و خاوه‌نێتییه‌كی لێ سه‌ندرابێته‌وه (بێ) ده‌لكێنین به سه‌ره‌تای وشه‌كه‌وه: بێباوك، بێخانوو، بێكه‌س، بێ‌وڵات، بێ‌نیشتمان، بێپاره، بێتام: واته: كه‌سێ كه باوكی نی‌یه. كه‌سێ كه خانووی نی‌یه و هتد. ئه‌م مه‌به‌سته، له زمانه ئه‌ورووپییه‌كاندا، زۆر جار به پاشكۆیه‌ك كه ده‌لكێ به وشه‌كه‌وه دیاری ده‌كرێت: بێخانوو = homeless بێتام، بێچێژ = tasteless كه جیاوازیی هه‌یه له‌گه‌ڵ (without): بێ تۆ ناچم بۆ ئه‌وێ = I do not go there without you (بێـ...) = (less...) (بێ، به‌بێ) = (without)
ئاوه‌ڵكار (قید) كاتێ وشه‌یه‌ك چۆنێتیی (كار، فرمان، كردار = فعل)ێك ڕوون كاته‌وه پێی ده‌وترێ ئاوه‌ڵكار (قید). نموونه: ئاسۆ به‌خێرایی قسه‌ی ده‌كرد. (چۆن قسه‌ی كرد؟ "به‌خێرایی") سۆما به‌تووڕه‌یی وه‌ڵامی دایه‌وه. (چۆن وه‌ڵامی دایه‌وه؟ "به‌تووڕه‌یی") لانه به‌ئه‌سپایی هاته‌وه. (چۆن هاته‌وه؟ "به‌ئه‌سپایی). ئه‌وه‌ی لێره‌دا جێگای سه‌رنجڕاكێشانه، ئه‌وه‌یه كه "به" ده‌لكێ به ئاوه‌ڵناوه‌كه‌ی پاشیه‌وه و، نابێ لێك دوور خرێنه‌وه. نموونه‌ی تر: به‌جوانی، به‌شادی، به‌به‌رزی، به‌هێواشی، به‌توندی. ئه‌م شێوازه له زمانی ئینگلیزی‌دا (ly) ده‌گرێت و ده‌لكێ به ئاوه‌ڵناوه‌كه‌وه: (به‌سه‌ختی hardly).
ڕاسپاردن بۆ ڕێنووسێكی باش، بێگومان ڕه‌چاوكردنی (خاڵبه‌ندی) ده‌ورێكی گرنگ ده‌گێڕێ.
|