ئامادەکردنی: دیاکۆ هاشمی
وشەنامەکانی زمانی کوردی
پێشه‌كی
له‌مێژه مرۆڤ بیری له كۆكردنه‌وه‌ی وشه‌كانی زمانی خۆی كردووه‌ته‌وه و
پاراستنی وشه و زمانی به پاراستنی گه‌ل و نه‌ته‌وه زانیوه. هه‌ر
گه‌لێكیش زمانی فه‌وتابێ بێگومان خۆشی فه‌وتاوه.
نه‌ته‌وه پێشكه‌وتووه‌كان هه‌ركامه‌یان بۆ خۆیان سه‌دان فه‌رهه‌نگی
جۆربه‌جۆریان له بواره جیاكاندا داناوه، وه‌كوو بواری زانستی، گشتی،
پزیشكی، ئه‌ستێره‌وانی، فیزیا، كیمیا، گیانه‌وه‌رزانی، ئابووری،
ڕووه‌كزانی، ڕامیاری، فه‌لسه‌فه، وێژه، بیركاری، كشتوكاڵ، زه‌ویزانی،
زمان، ڕێگاوبان، پیشه‌سازی، ئه‌له‌كترۆنیك، ناو، ئاژه‌ڵ، په‌له‌ور، ماف
و ده‌یان لقی تر.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه گه‌لێك بابه‌ت و وتار و نووسین و نامیلكه و په‌ڕتووك و
گۆڤار و هتد بڵاو ده‌كه‌نه‌وه. هه‌روه‌ها زۆر كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌ش له‌و
بواره ده‌گرن و كۆڕ و كۆمه‌ڵی زانیاری و ئه‌كادیمی و وشه‌سازییان
هه‌یه كه پێك هاتوون له زمانزانان و زمانه‌وانانی پسپۆڕ و شاره‌زا و
لێهاتوو.
هه‌رساڵ له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنی زانست و زانیاری و پێكهاتنی زاراوه‌ی نوێ،
فه‌رهه‌نگی نوێش ده‌كه‌وێته ئاراوه.
كاروانی فه‌رهه‌نگنووسیش له ناو كورددا له‌مێژه كه‌وتووه‌ته ڕێ،
هه‌رچه‌ند ڕێگایه‌كی زۆر دوورودرێژ و پڕ هه‌وراز و نشێوی له پێشدایه.
له‌م ساڵانه‌ی دواییدا گه‌لێك فه‌رهه‌نگی نوێ و جۆربه‌جۆری كوردی
كه‌وتۆته ئاراوه كه بێگومان مایه‌ی دڵخۆشییه.
فه‌رهه‌نگنووسانی كورد زۆرجار به تاقوته‌نیا ئه‌ركی گرووپێكیان به
ئه‌ستۆ گرتووه و هیلاكی و شه‌ونخوونییان كێشاوه و شار به شار و دێ به
دێ گه‌ڕاون و وشه‌یان كۆ كردووه‌ته‌وه.
ئێمه لێره هه‌وڵ ده‌ده‌ین لیسته‌یه‌ك له هه‌موو ئه‌و فه‌رهه‌نگانه كۆ
بكه‌ینه‌وه كه تا ئێسته نووسراون، بێگومان بۆ ئه‌و كاره پێویستمان به
زانیاریی ئێوه‌ی خۆشه‌ویسته، بۆیه داواكارین ئه‌گه‌ر زانیارییه‌كتان
سه‌باره‌ت به ناو و ناوی نووسه‌ر و ساڵی ده‌رچوون و ژماره‌ی
لاپه‌ڕه‌كانی فه‌رهه‌نگێكی كوردی هه‌یه كه له‌م لیسته‌یه‌ی ئێمه‌دا
نییه، ئاگادارمان بكه‌نه‌وه.
له كۆنه‌وه تاكوو ئێسته
1. یه‌كه‌م فه‌رهه‌نگی كوردی له سه‌ده‌ی 16 له ساڵی 1683/1682ی زایینی
له‌لایه‌ن هۆنه‌ر (شاعیر)ی مه‌زنی كورد ئه‌حمه‌دی خانی له‌ژێر
ناونیشانی (فه‌رهه‌نگی نه‌وبه‌هار)دا نووسرا. ئه‌م فه‌رهه‌نگه
له‌به‌رگره‌وه‌ی نزیكه‌ی 6 هه‌زار وشه و به‌شێوه‌ی (قه‌سیده) و هه‌ر
قه‌سیده‌یه‌كیشی له‌سه‌ر كێشێكه. فه‌رهه‌نگی نه‌وبه‌هار فه‌رهه‌نگێكی
كوردی ـ عه‌ره‌بی بوو:
(رجل) پێ و (ركبة) ئه‌ژنۆ (بطن) سك
(صدر) سنگ و (جید) ئه‌ستۆ (عین) چاڤ
ئه‌م فه‌رهه‌نگه چه‌ند جارێك بڵاو كرایه‌وه، بۆ یه‌كه‌مجار له لایه‌ن
(یوسف ضیاءالدین پاشا الخالدی المقدسی) له پاشكۆی وشه‌نامه‌كه‌ی
(الهدیة الحمیدیة فی الغة الكردیة)دا بڵاو كرایه‌وه.
2. فه‌رهه‌نگی ئیتالیایی ـ كوردی، له‌لایه‌ن قه‌شه‌ی ئیتالی (ماوریزۆ
گارزۆنی Maurizio Garzoni)، ساڵی 1787، له ڕۆما. فه‌رهه‌نگێكی زۆر
به‌که‌ڵك و سه‌ركه‌وتوو بوو.
3. سێهه‌م فه‌رهه‌نگ له ساڵی 1895ی زایینی له‌ژێر ناونیشانی
(فه‌رهه‌نگی ئه‌حمه‌دی) له‌لایه‌ن شێخ مارفی نۆدێ به شێوه‌ی هۆنراوه كه
فه‌رهه‌نگێكی عه‌ره‌بی ـ كوردی بوو بڵاو كرایه‌وه.
4. فه‌رهه‌نگێكی كوردی ـ ڕووسی، پیۆتر لرخ، ساڵی 1858ی زایینی.
5. فه‌رهه‌نگێكی كوردی ـ فه‌ره‌نسی، له‌لایه‌ن زانای گه‌وره ئا. ژابا،
1879، 463 لاپه‌ڕه، 15 هه‌زار وشه.
ئا. ژابا دوو فه‌رهه‌نگی (فه‌ره‌نسی ـ ڕووسی ـ كوردی) و (كوردی ـ
فه‌ره‌نسی ـ ڕووسی)یشی داناوه كه هێشتا هه‌ر به شێوه‌ی ده‌ستنووسه و
له ئه‌رشیڤی ئه‌كایمیی سۆڤێت له لینینگراد هه‌ڵگیراون.
6. فه‌رهه‌نگۆكێكی بیست لاپه‌ڕه‌یی، قه‌شه‌ی ئه‌مریكی (سی. ری)، ساڵی
1870.
7. فه‌رهه‌نگۆكێكی كوردی ـ ئه‌ڵمانی، ڕۆژهه‌ڵاتناس (ئا. سۆتسین)،
كۆتاییی سه‌ده‌ی نۆزده.
8. فه‌رهه‌نگۆكێكی كوردی ـ ڕووسی، سێ هه‌زار وشه، هه‌روه‌ها
فه‌رهه‌نگۆكێكی ڕووسی ـ كوردی، چوار هه‌زار وشه، له‌لایه‌ن زانای ڕووسی
(س. ئا. یه‌گیزارۆڤ).
9. فه‌رهه‌نگێكی كوردی ـ عه‌ره‌بی، (یوسف ضیاءالدین پاشا الخالدی
المقدسی)، 319 لاپه‌ڕه، ئه‌سته‌مبووڵ، ساڵی 1893.
10. فه‌رهه‌نگۆكێكی كوردی ـ ئینگلیزی، ساڵی 1913، هه‌روه‌ها
فه‌رهه‌نگۆكێكی ئینگلیزی ـ كوردی، ساڵی 1919، حه‌فتا لاپه‌ڕه له‌لایه‌ن
میجه‌رسۆن.
11. فه‌رهه‌نگۆكێكی ڕووسی ـ كوردی، (ش. ف. نیكوتین)، ساڵی 1916، ورمێ.
12. فه‌رهه‌نگۆكێكی شازده لاپه‌ڕه‌یی، میسیۆنه‌ری ئه‌مریكی (ل. و.
فۆسۆم)، ساڵی 1919.
له ساڵانی 30ی سه‌ده‌ی بیسته‌مدا قۆناغێكی نوێ له فه‌رهه‌نگنووسی
له‌نێوان ڕووناكبیرانی كورددا ده‌ستی پێكرد، ئه‌ویش له ئاكامی هه‌ستی
نه‌ته‌وایه‌تیی پێنووسبه‌ده‌ستانی كورد.
13. فه‌رهه‌نگۆكێكی زاراوه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی له گۆڤاری (هیوا)،
جه‌لاده‌ت عالی به‌درخان، ساڵانی 30.
14. فه‌رهه‌نگۆكێك له گۆڤاری (نزار)، مامۆستا عه‌لائه‌دین سه‌جادی.
15. فه‌رهه‌نگۆكێك له لایه‌ن مامۆستا شاكر فه‌تاح، ساڵی 1934.
16. فه‌رهه‌نگی عه‌ره‌بی ـ كوردی، مامۆستا عه‌بدوڵڵا زێوه‌ر، ساڵی
1941.
17. ڕابه‌ر، فه‌رهه‌نگێكی قوتابخانه‌ییی عه‌ره‌بی و كوردییه، ساڵی
1950، 15 هه‌زار وشه، زانای گه‌وره‌ی كورد مامۆستا گیوی موكریانی كه
هه‌ندێ جار به باوكی فه‌رهه‌نگی كوردیش ناو ده‌برێ.
18. فه‌رهه‌نگی كۆلكه‌زێڕینه، كوردی ـ عه‌ره‌بی ـ فارسی ـ فه‌ره‌نسی ـ
ئینگلیزی، ساڵی 1955، مامۆستا گیوی موكریانی.
19. فه‌رهه‌نگی مه‌هاباد، كوردی ـ عه‌ره‌بی، نزیكه‌ی 30 هه‌زار وشه،
1961، مامۆستا گیوی موكریانی.
20. فه‌رهه‌نگی نۆبه‌ره، عه‌ره‌بی ـ كوردی، به‌رگی یه‌كه‌م 1986،
به‌رگی دووه‌م 1990، مامۆستا گیوی موكریانی.
21. فه‌رهه‌نگی كوردستان، كوردی ـ كوردی، 940 لاپه‌ڕه‌ی قه‌باره
گه‌وره، ساڵی 1999، مامۆستا گیوی موكریانی. به‌داخه‌وه ئه‌م فه‌رهه‌نگه
پاش كۆچی مامۆستا گیوی موكریانی له چاپ درا و بڵاو كرایه‌وه و خۆی كه
زۆربه‌ی ته‌مه‌نی لاوی و پیریی ته‌رخانی فه‌رهه‌نگنووسی كردبوو و پێنج
فه‌رهه‌نگی پێشكه‌ش به كورد كرد نه‌یتوانی ئه‌و فه‌رهه‌نگه به چاپكراوی
ببینێ.
22. فه‌رهه‌نگۆك بۆ قوتابیانی كورد، 1955، مامۆستا عیززه‌ددین مه‌لا
مسته‌فا.
23. فه‌رهه‌نگی كوردی ـ فارسی ـ عه‌ره‌بی، زانای پایه‌به‌رزی كورد
مامۆستا شێخ موحه‌مه‌دی مه‌ردۆخ، دوو به‌رگ سه‌رجه‌م 1942 لاپه‌ڕه،
ساڵی 1956، چاپی تاران.
24. فه‌رهه‌نگی خاڵ، یه‌كه‌م فه‌رهه‌نگی كوردی به كوردی، سێ به‌رگ،
یه‌که‌م به‌رگی له ساڵی 1960 بڵاو كرایه‌وه و دوایی ئه‌وانی تریش
له‌چاپ دران. فه‌رهه‌نگی خاڵ یه‌كێكه له سه‌ركه‌وتووترین فه‌رهه‌نگه
كوردییه‌كان كه له لایه‌ن مامۆستا شێخ موحه‌مه‌دی خاڵ دانرا. ئه‌م
فه‌رهه‌نگه سه‌رچاوه‌یه‌كی باش بوو بۆ فه‌رهه‌نگه‌كانی دواتر كه
كه‌وتنه ئاراوه.
25. فه‌رهه‌نگی كوردی ـ عه‌ره‌بی ـ فارسی، مامۆستا عه‌لائه‌دینی
سه‌جادی، ساڵی 1962.
26. فه‌رهه‌نگا كوردی، كوردی ـ كوردی به شێوه‌ی كرمانجیی ژووروو له دوو
به‌رگدا، مامۆستا جگه‌رخوێن، ساڵی 1962.
27. فه‌رهه‌نگی كوردی ـ توركی، یه‌كه‌م فه‌رهه‌نگی كوردی ـ توركییه.
نزیكه‌ی 10 هه‌زار وشه، مووسا عه‌نته‌ر، ساڵی 1967.
28. (فرهنگ كردی)، كوردی ـ فارسی، به‌رگی یه‌كه‌م ته‌نها پیتی (ا ـ ب)،
م. ئه‌وره‌نگ، تاران ساڵی 1968.
29. فه‌رهه‌نگی عه‌ره‌بی ـ كوردی، مامۆستا مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی
موده‌ڕیس، ساڵی 1970 به شێوه‌ی هۆنراوه.
30. فه‌رهه‌نگی زانیاری، مامۆستا عه‌بدولقادر به‌رزنجی، سلێمانی، 1971.
31. فه‌رهه‌نگی كشتوكاڵ، مامۆستا مه‌عرووف قه‌ره‌داغی، 1972/1973.
32. فه‌رهه‌نگی زانیاری، مامۆستا كه‌مال جه‌لال غه‌ریب، عه‌ره‌بی ـ
كوردی، به‌رگی 1 و 2، سلێمانی، 1974.
33. فه‌رهه‌نگۆكێكی كوردی ـ فارسی ـ عه‌ره‌بی، موحه‌مه‌د ئه‌مینی میسری
سه‌ییدیان، مه‌هاباد.
34. زاراوه‌ی زانستی، له لایه‌ن چه‌ند لێژنه‌یه‌كی تایبه‌تی، گۆڤاری
ڕۆژی نوێ، 1960.
35. زاراوه‌ی زانستی، نه‌قابه‌ی مامۆستایانی سلێمانی، 97 لاپه‌ڕه.
36. هه‌ندێك زاراوه‌ی زانستی، سێسه‌د زاراوه، مامۆستا جه‌مال نه‌به‌ز،
1960.
37. فه‌رهه‌نگۆكی زانستی، سێ هه‌زار زاراوه، مامۆستا جه‌مال نه‌به‌ز،
1960/1961.
38. فه‌رهه‌نگۆكی زاراوه‌ی پارێزگای سلێمانی، عه‌ره‌بی ـ كوردی،
لێژنه‌یه‌كی تایبه‌تی، 1971، نزیكه‌ی 1400 وشه.
39. فه‌رهه‌نگی كوردی ـ عه‌ره‌بی، گۆڤاری په‌روه‌رده و زانست،
به‌ڕێوه‌رێتیی گشتیی خوێندنی كوردی، 196 لاپه‌ڕه، 1972.
40. گۆڤاری كۆڕی زانیاریی كورد، به‌رگی یه‌كه‌م، به‌رگی دووه‌م.
41. زاراوه‌ی كارگێڕی، كۆڕی زانیاریی كورد، 1983/1984.
42. فه‌رهه‌نگێكی ئه‌رمه‌نی ـ كوردی به ناوی خه‌به‌رناما ژ زمانێ
فه‌له‌یی ـ كورمانجی، ڕه‌وان له سۆڤیه‌تی پێشوو، نزیكه‌ی 300 لاپه‌ڕه،
1933.
43. فه‌رهه‌نگۆكێكی ئه‌رمه‌نی ـ كوردی به ناوی خه‌به‌رناما
تیرمینۆلۆجیی فه‌له‌یی ـ كورمانجی، 50 لاپه‌ڕه، 1935.
44. فه‌رهه‌نگێكی ئه‌رمه‌نی ـ كوردی به ناوی خه‌به‌رناما ئه‌رمه‌نی ـ
كوردی، سه‌مه‌ندێ چیابه‌ند، ئارامێ چاچان، 352 لاپه‌ڕه، 23 هه‌زار وشه،
یه‌ریڤان، 1957.
45. فه‌رهه‌نگی ڕووسی ـ كوردی، دوكتۆر ئی ڤاریزۆڤ، 782 لاپه‌ڕه،
نزیكه‌ی 30 هه‌زار وشه، 1957.
46. فه‌رهه‌نگی كوردی ـ ڕووسی، چه‌ركه‌زی به‌مۆ، 618 لاپه‌ڕه، 14
هه‌زار وشه، 1957.
47. فه‌رهه‌نگی كوردی ـ ڕووسی، مامۆستا قه‌ناتی كوردۆ، نزیكه‌ی 34
هه‌زار وشه، 1960، یه‌كێك له فه‌رهه‌نگه هه‌ره باشه‌كان.
48. فه‌رهه‌نگێكی كوردی (كرمانجیی خواروو) ـ ڕووسی، لێژنه‌یه‌ك به
سه‌رۆكایه‌تیی قه‌ناتی كوردۆ پاش ده ساڵ كار تیاكردن ئاماده‌ی كردبوو
بۆ چاپ نازانم ئێسته له چاپ دراوه یان نا. ئه‌م فه‌رهه‌نگه نزیكه‌ی 30
هه‌زار وشه‌ی تیا بوو.
49. فه‌رهه‌نگێكی فرێزیۆلۆژیی كوردی ـ ڕووسی، مه‌كسیمی خه‌مۆ به‌رپرسی
كارگێڕیی به‌شی كوردیی یه‌ریڤان ئاماده‌ی كردبوو بۆ چاپ، نازانم له چاپ
دراوه یان نا.
50. كتێبێك به ناوی (ڕێزمانی ئاسووری و كوردی و یه‌زیدی) كه به‌شێكی
هه‌ره زۆری فه‌رهه‌نگه ئاغا بوترس ئه‌ڵۆ، به‌غدا 1920.
51. كتێبێكی ڕێزمانی كوردی كه لاپه‌ڕه‌ی 55 تا 114ی فه‌رهه‌نگێكی
ئینگلیزی ـ كوردییه، ر. ف. جاردین، به‌غدا 1922.
52. فه‌رهه‌نگی كوردی ـ فه‌ره‌نسی ـ ئینگلیزی، جویس بلۆ، 263
لاپه‌ڕه، پاریس 1965.
53. فه‌رهه‌نگی كوردی ـ ئینگلیزی، مامۆستا تۆفیق وه‌هبی و س. ئه‌دمۆنس،
له‌نده‌ن 1966. یه‌كێك له فه‌رهه‌نگه هه‌ره باشه‌كان.
54. فه‌رهه‌نگۆكێكی 30 لاپه‌ڕه‌یی بۆ گه‌شتیاره‌كان، ئینگلیزی ـ كوردی،
(The World Publishing Company)، ئه‌مریكا 1965.
55. فه‌رهه‌نگی كوردی ـ ئینگلیزی، (Ernest N. MacCarus)، ساڵی 1965.
56. (فه‌رهه‌نگچه)، سه‌یید موحه‌مه‌دی سه‌مه‌دی، 1979، تاران، 83
لاپه‌ڕه.
57. فه‌رهه‌نگی كوردی ـ پارسی (ئاری)، سدیق بۆره‌كه‌یی، به‌رگی
یه‌كه‌م، 1968، له‌سه‌ر ئه‌ركی موراد ئاوره‌نگ، تاران، چیهر 348
لاپه‌ڕه.
58. به‌رگی دووه‌م 1969، تاران، چیهر 413 لاپه‌ڕه.
59. فه‌رهه‌نگی په‌هله‌وی ـ كوردی، سدیق بۆره‌كه‌یی، 1971، تاران، چیهر
92 لاپه‌ڕه.
60. فه‌رهه‌نگی فارسی ـ كوردی، شوكروڵڵا بابان، 1981، تاران، 872
لاپه‌ڕه.
61. فه‌رهه‌نگی فارسی ـ كوردی، م. س. كارا، 1982، سنه، 348 لاپه‌ڕه.
62. فه‌رهه‌نگی قوتابی، د. ئیحسان فوئاد، جه‌مال عه‌بدول، عه‌بدوڵڵا
شاڵی، موحه‌مه‌د ئه‌مین غه‌فوور هه‌ورامانی، 1985، وه‌زاره‌تی
په‌روه‌رده، به‌غداد، 272 لاپه‌ڕه.
63. فه‌رهه‌نگی له‌ك و لوڕ، حه‌مید ئیزه‌د په‌نا و مه‌حموود زامدار،
1978، كۆڕی زانیاریی كورد، 230 لاپه‌ڕه.
64. فه‌رهه‌نگی ناوی ده‌نگ له زمانی كوردیدا، د. نه‌سرین فه‌خری،
به‌غدا، 1974، 122 لاپه‌ڕه.
65. قامووس ئاری ـ كوردی، سابر گرد عازه‌بانی، 1985، به‌غداد، 222
لاپه‌ڕه.
66. قامووسی ده‌روونناسی، د ـ ر، عه‌بدولستار تاهیر شه‌ریف، 1985، چ
علا، 252 لاپه‌ره.
67. قامووسی زمانی كوردی، عه‌بدولڕه‌حمان زه‌بیحی، 1977، چاپی كۆڕی
زانیاریی كورد، 246 لاپه‌ڕه.
68. به‌رگی دووه‌م، 1979، كۆڕی زانیاریی كورد، 230 لاپه‌ڕه.
69. قامووسی زبانی كوردی، ء و ب، 472 لاپه‌ڕه، عه‌بدولڕه‌حمان زه‌بیحی،
نوێكردنه‌وه‌ی چاپ، ئینتشاراتی سه‌لاحه‌دینی ئه‌یووبی، 1988، ورمێ.
70. (فرهنگ ماد) = فه‌رهه‌نگی ماد، كوردی ـ فارسی، به‌رگی یه‌كه‌م، ء،
سدیق بۆره‌كه‌یی، تاران 1361ی هه‌تاوی. 215 لاپه‌ڕه.
71. (فرهنگ ماد) = فه‌رهه‌نگی ماد، كوردی ـ فارسی، به‌رگی دووه‌م، ب،
سدیق بۆره‌كه‌یی، تاران 1369ی هه‌تاوی، 208 لاپه‌ڕه.
72. (فرهنگ اصیل)، كوردی ـ فارسی، فتاح عزیزی اقدم.
73. قاموسا سه‌لاحه‌دین، سه‌لاح سه‌عدلا، چاپا یه‌که‌م 1998، چاپی
دووه‌م 1999، كتێبفرۆشیی هه‌رزان سوید، به پیتی سۆرانی 1183 لاپه‌ڕه،
چاپی سێهه‌م به پیتی لاتین ساڵی 2000، ئه‌نستیتۆی كورد له پاریس، 72000
وشه.
74. (فرهنگ سه زبانه ئاسۆ) = فه‌رهه‌نگی سێ زمانه‌ی ئاسۆ، كوردی ـ
فارسی ـ ئینگلیزی، ئه‌میر ئه‌مینی، 572 لاپه‌ڕه، ساڵی 2002/2003.
75. (فرهنگ گیاهان داروئی) = فه‌رهه‌نگی گیا ده‌رمانییه‌كان، ئه‌میر
ئه‌مینی، كوردی ـ ئینگلیزی ـ فارسی، چاپی چواره‌م 1381ی هه‌تاوی.
76. فه‌رهه‌نگا گولی، فارسی ـ كوردی، مسعود خالد گولی، 400 لاپه‌ڕه،
دهۆك 2002.
77. ئینسایكلۆپێدیای پزیشكایه‌تیی خێزانی، د. عبدالرحمن عبدالله، 442
لاپه‌ڕه، سلێمانی 2002.
78. (فرهنگ كردی كرمانشاهی) = فه‌رهه‌نگی كوردیی كرماشانی، كوردی ـ
فارسی، عه‌لی ئه‌شره‌فی ده‌رویشیان، 432 لاپه‌ڕه.
79. فه‌رهه‌نگی كوردی ـ توركی، توركی ـ كوردی، Torî، 1992،
ئه‌سته‌مبووڵ، 496 لاپه‌ڕه.
80. فه‌رهه‌نگی مزگین Mizgîn، وێنه‌دار، بۆ مناڵان، به كرمانجیی
ژووروو، محه‌مه‌د ده‌هسوار، 1995.
81. فه‌رهه‌نگی تاهیر سادق، فه‌رهه‌نگی هاوواتاكانی زمانی كوردی،
كوردی ـ كوردی ـ عه‌ره‌بی، سلێمانی 1998، 440 لاپه‌ڕه
82. القاموس الكردی الحدیث، الستاذ علی سیدو گورانی، 670 لاپه‌ڕه،
1985، به پیتی لاتین.
83. فه‌رهه‌نگی كوردی ـ فارسی، (علی اكبر وقایع نگار)، 223 لاپه‌ڕه،
1369ی هه‌تاوی، 1990ی زایینی.
84. الدلیل الغوی الثلاثی، عزیز رشید عقراوی، 1980، 380 لاپه‌ڕه.
85. فه‌رهه‌نگا ژین، كوردی (كرمانجیی ژووروو، لاتین) ـ عه‌ره‌بی،
موحه‌مه‌د جه‌میل سه‌یدا، 424 لاپه‌ڕه.
86. فه‌رهه‌نگی كوردی ـ توركی، توركی ـ كوردی، D. izoli، ساڵی 1992،
913 لاپه‌ڕه.
87. فه‌رهه‌نگی كوردی (زازاكی) ـ توركی، مونزر جه‌م، 1994، 589
لاپه‌ڕه.
88. فه‌رهه‌نگی دملكی ـ توركی، Malmisanij، ساڵی 1987، 431 لاپه‌ڕه.
89. فه‌رهه‌نگی زازایی ـ توركی، هارون تورگوت، 336 لاپه‌ڕه، ساڵی
2001.
90. فه‌رهه‌نگی زازاكی ـ توركی، توركی ـ زازاكی، توران ئه‌رده‌م،
1997، ئه‌سته‌مبووڵ، 222 لاپه‌ڕه.
91. فه‌رهه‌نگی زازایی ـ توركی، مه‌سوت ئوزجان، 1997، 234 لاپه‌ڕه.
92. فه‌رهه‌نگا كوردی ـ ئه‌ڵمانی ـ كورمانجی، 721 لاپه‌ڕه، 1992،
به‌رلین.
93. فه‌رهه‌نگۆكی كوردی ـ په‌هله‌وی ـ كورمانجی ـ 1997، 38 لاپه‌ڕه.
94. فه‌رهه‌نگی كوردی (كرمانجیی ژووروو) ـ ئه‌ڵمانی، 1992، ئه‌ڵمانیا،
543 لاپه‌ڕه.
95. فه‌رهه‌نگی كوردی ـ فه‌رانسه‌یی، هه‌ڵکه‌وت حاكم، پاریس 1993،
هه‌م به پیتی سۆرانی و هه‌م به پیتی لایتن، 318 لاپه‌ڕه.
96. فه‌رهه‌نگی كوردی (كرمانجیی ژووروو) ـ فه‌رانسه‌یی ـ ئینگلیزی،
ساڵی 1965، Joyce Blaue، نزیكه‌ی 263 لاپه‌ڕه.
97. فه‌رهه‌نگی كوردی (كرمانجیی ژووروو) ـ دانیماركی، مه‌سوت زیلان،
1994، 263 لاپه‌ڕه.
98. فه‌رهه‌نگی زیوار، ئینگلیزی ـ عه‌ره‌بی ـ كوردی، 1995، جه‌مال
عه‌بدول، 335 لاپه‌ڕه.
99. فه‌رهه‌نگی شه‌وكار، تایبه‌ت به كیمیا، ئینگلیزی ـ عه‌ره‌بی ـ
كوردی، 15000 زاراوه، 1998، جه‌مال عه‌بدول.
100. فه‌رهه‌نگی كیمیا، ئینگلیزی ـ عه‌ره‌بی ـ كوردی، 1750 زاراوه،
1999، جه‌مال عه‌بدول.
101. قامووسی ده‌روونزانی، ئینگلیزی ـ عه‌ره‌بی ـ كوردی. 1985،
عه‌بدولستار تاهیر شه‌ریف، 252 لاپه‌ڕه.
102. كوردی ـ ئینگلیزی، ئینگلیزی ـ كوردی، به كرمانجیی ژووروو، Aziz
Amindarov، نیویۆرك، 1994، 313 لاپه‌ڕه.
103. (واژه نامه كردی ـ فارسی)، (د. محمد تقی ابراهیم پور)، تاران
1373ی هه‌تاوی، 1994ی زایینی، 795 لاپه‌ڕه.
104. (واژه نامه فارسی ـ كردی)، (د. محمد تقی ابراهیم پور)، تاران
1373ی هه‌تاوی، 1994ی زایینی، 429 لاپه‌ڕه.
105. حه‌وته‌وانه، فه‌رهه‌نگی ئینگلیزی ـ كوردی ـ فارسی، فه‌تاحی
كاویان، سلێمانی 2000.
106. ئه‌ستێره گه‌شه، كوردی ـ عه‌ره‌بی، فازیل نیزامه‌دین، چاپی
یه‌كه‌م، چاپی دووه‌م 565 لاپه‌ڕه ساڵی 1989.
107. فه‌رهه‌نگی دانیماركی ـ كوردی، ئاواره گه‌رمیانی، 1126 لاپه‌ڕه،
دانیمارك 1999.
108. هه‌نبانه بۆرینه، فه‌رهه‌نگی كوردی ـ كوردی ـ فارسی، مامۆستا
هه‌ژار، چاپی یه‌كه‌م: به‌رگی یه‌که‌م پیته‌كانی ئـ تا س، ساڵی 1368ی
هه‌تاوی، تاران، 459 لاپه‌ڕه، به‌رگی دووه‌م پیته‌كانی ش تا ی، ساڵی
1369ی هه‌تاوی، تاران، 1035 لاپه‌ڕه. یه‌كێك له فه‌رهه‌نگه هه‌ره
باشه كوردییه‌كان.
109. فه‌رهه‌نگی شاره‌زوور، كوردی ـ ئینگلیزی، شه‌فیق قه‌زاز، 601
لاپه‌ڕه‌ی قه‌باره گه‌وره، كوردستان 2000. به‌شه كوردییه‌كه‌ی هه‌م به
پیتی عه‌ره‌بی نووسراوه و هه‌م به پیتی لاتین.
110. فه‌رهه‌نگی زانیاریی، عه‌ره‌بی ـ كوردی، كه‌مال جه‌لال غه‌ریب،
به‌رگی یه‌كه‌م ساڵی 1974، چاپخانه‌ی كامه‌رانی له سلێمانی، 438
لاپه‌ڕه.
111. فه‌رهه‌نگی زانیاری، عه‌ره‌بی ـ ئینگلیزی ـ كوردی، كه‌مال جه‌لال
غه‌ریب، به‌رگی دووه‌م ساڵی 1979، له بڵاوكراوه‌كانی كۆڕی زانیاریی
كورد، 400 لاپه‌ڕه.
112. فه‌رهه‌نگی زانیاری، عه‌ره‌بی ـ ئینگلیزی ـ كوردی، كه‌مال جه‌لال
غه‌ریب، به‌رگی سێیه‌م ساڵی 1983، به‌غداد، 381 لاپه‌ڕه.
113. فه‌رهه‌نگی زانیاریی وێنه‌دار، عه‌ره‌بی ـ ئینگلیزی ـ كوردی،
كه‌مال جه‌لال غه‌ریب، 102 لاپه‌ڕه‌ی قه‌باره گه‌وره. هه‌م له باشوور و
هه‌م له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان چه‌ندی جار له چاپ دراوه‌ته‌وه.
114. فه‌رهه‌نگی وێنه‌داری گیانداره‌كان، كوردی ـ عه‌ره‌بی ـ ئینگلیزی،
كه‌مال جه‌لال غه‌ریب، 110 لاپه‌ڕه‌ی قه‌باره گه‌وره، چاپی كتێبی
هه‌رزان له سوید، ساڵی 2001.
115. كه‌ڵه‌فه‌رهه‌نگی ڕووه‌كه ئابووریی‌یه‌كان، كوردی ـ عه‌ره‌بی ـ
ئینگلیزی، كه‌مال جه‌لال غه‌ریب، چاپی كتێبی هه‌رزان له سوید، ساڵی
2002، وێنه‌دار، 416 لاپه‌ڕه‌ی قه‌باره گه‌وره.
116. پڕۆژه‌ی زاراوه‌ی زانستیی كوردی، كه‌مال جه‌لال غه‌ریب، ساڵی 1991
سوید، 148 لاپه‌ڕه.
117. فه‌رهه‌نگی زه‌ویزانیی وێنه‌دار، كه‌مال جه‌لال غه‌ریب، كوردی ـ
عه‌ره‌بی ـ ئینگلیزی، سلێمانی.
118. كه‌مالنامه، فه‌رهه‌نگی زانیاریی عه‌ره‌بی ـ ئینگلیزی ـ كوردی،
كه‌مال جه‌لال غه‌ریب، سلێمانی 2003. ئه‌م فه‌رهه‌نگه گه‌وره‌ترین،
مه‌زنترین و بێوێنه‌ترین فه‌رهه‌نگێكی زانیارییه كه تا ئێسته له‌چاپ
درابێ و له هه‌موو بواره جۆربه‌جۆره زانستییه‌كاندا وشه‌ی له خۆی
گرتووه. نزیكه‌ی 1700 لاپه‌ڕه‌ی قه‌باره گه‌وره‌یه.
مامۆستا كه‌مال جه‌لال غه‌ریب كه مامۆستای قوتابخانه، ئه‌ندامی
یه‌كێتیی نووسه‌رانی كورد، ئه‌ندامی یاریده‌ده‌ری كۆڕی زانیاریی كورد،
سه‌رپه‌رشتیاری پسپۆڕی و ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان بووه،
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه كه كۆمه‌ڵێ كتێبی زانستیی داناوه یان وه‌رگێڕاوه، له
بواری دانانی فه‌رهه‌نگی زانیاری‌دا شۆڕه‌سوار و تاكانه و بێوێنه‌یه و
ده‌كرێ به باوكی فه‌رهه‌نگی زانیاریی كوردی ناو ببرێ و به‌و كارانه‌ی
ڕاژه‌یه‌كی (خزمه‌تێكی) بێوێنه‌ی پێشكه‌ش به نه‌ته‌وه‌ی كورد كردووه
و بێگومان ناوی له ئاسمانی فه‌رهه‌نگی زانستی كوردیدا هه‌میشه
گه‌شاوه‌یه.
119. فه‌رهه‌نگی ڤێترینه‌ری، ئینگلیزی ـ عه‌ره‌بی ـ كوردی، عه‌ره‌بی ـ
كوردی ـ ئینگلیزی. دوكتۆر فه‌ره‌یدوون عه‌بدولستار، ده‌زگای چاپ و
په‌خشی سه‌رده‌م.
120. فه‌رهه‌نگی فیزیا، ئینگلیزی ـ عه‌ره‌بی ـ كوردی، نه‌وزاد عومه‌ر
محێدین، 340 لاپه‌ڕه، سلێمانی 2002.
121. فه‌رهه‌نگی سویدی ـ كوردی بۆ وه‌رگێڕان، دڵشاد عه‌بدولڕه‌حمان،
ستۆكهۆڵم 1998، 252 لاپه‌ڕه‌ی قه‌باره بچووك.
122. فه‌رهه‌نگی زاراوه‌ی زانستی، ئینگلیزی ـ عه‌ره‌بی ـ كوردی، كوردی
ـ عه‌ره‌بی ـ ئینگلیزی، موسته‌فا سلێمان، به‌شی ئینگلیزی ـ
كوردییه‌كه‌ی 220 لاپه‌ڕه، به‌شی كوردی ـ ئینگلیزییه‌كه‌ی 180
لاپه‌ڕه‌یه. چاپخانه‌ی ڕه‌نج، باشووری كوردستان.
123. فه‌رهه‌نگی ئارام، ئینگلیزی ـ كوردی ـ فارسی، ئه‌میری ئه‌مینی،
377 لاپه‌ڕه، ساڵی 2002/2001.
124. فه‌رهه‌نگی وێنه‌داری میر، ئامانج میرداوه‌لی، 61 لاپه‌ڕه‌ی
قه‌باره گه‌وره، هه‌ولێر ساڵی 2003.
125. فه‌رهه‌نگی گیرفانیی جاف، ئینگلیزی ـ كوردی، ئیحسان عه‌لی، زیاتر
له 8500 وشه، چاپی یه‌كه‌م 2002، چاپی دووه‌م و سێیه‌م 2003، سلێمانی.
126. فه‌رهه‌نگی باڵنده، ئه‌حمه‌د به‌حری، 344 لاپه‌ڕه، هه‌ولێر 2001،
وێنه‌دار.
127. گه‌وهه‌ری گه‌رمه‌سێر، كوردی ـ عه‌ره‌بی به زاری كه‌لهوڕی، نعمه‌ت
عه‌لی سایه، سێ به‌رگ، به‌غداد 1988.
128. گوڵشه‌ن، كوردی ـ عه‌ره‌بی ـ فارسی، عبدالسلام محمد نبی، 176
لاپه‌ڕه، به‌غداد 1986.
129. فه‌رهه‌نگی نما، ئینگلیزی ـ عه‌ره‌بی ـ كوردی، نزیكه‌ی 3000
زاراوه، د. ڕێباز جه‌مال عه‌بدول، ساڵی 2001.
130. فه‌رهه‌نگی پزیشكی سویدی ـ كوردی، حه‌سیب ڕۆژبه‌یانی و عه‌لی
له‌بریز، 98 لاپه‌ڕه، سوید 1999.
131. بێستوون، فه‌رهه‌نگی سۆرانی ـ هه‌ورامی، حامید دروودی و حاته‌م
مه‌نبه‌ری، 222 لاپه‌ڕه، ستۆكهۆڵم 1998.
132. فه‌رهه‌نگی هه‌رمان، كوردی ـ كوردی، عه‌لی نانه‌وازاده، به‌رگی
یه‌كه‌م پیتی ئا & ب، 495 لاپه‌ڕه، تاران 1380ی هه‌تاوی.
133. فه‌رهه‌نگی كوردی ـ ئینگلیزی، مژده خه‌لیل ڕه‌شید، 136 لاپه‌ڕه،
سوید 1995.
134. فه‌رهه‌نگی كوردی ـ سویدی، مژده خه‌لیل ڕه‌شید، 326 لاپه‌ڕه،
سوید 1994.
135. فه‌رهه‌نگی سویدی ـ كوردی، مژده خه‌لیل ڕه‌شید، 414 لاپه‌ڕه، چاپی
كتێبی ئه‌رزان، سوید 2001.
136. فه‌رهه‌نگی پزیشكی، سویدی ـ كوردی، مژده خه‌لیل ڕه‌شید، 253
لاپه‌ڕه، ستۆكهۆڵم 1997.
137. زاراوه‌ی نوێ یان فه‌رهه‌نگی نوێ، فه‌رهه‌نگێكی زاراوه
سیاییه‌كانه، برهان قانع، 200 لاپه‌ڕه‌یه، به‌غداد 1985.
138. فه‌رهه‌نگی كوردی ـ ئینگلیزی، شه‌وكه‌ت ئیسماعیل حه‌سه‌ن، به‌شی
یه‌که‌م (ئـ)، 374 لاپه‌ڕه، به‌غداد 1989.
139. فه‌رهه‌نگی وشه دووانه‌كانی زمانی كوردی، ته‌ها فه‌یزی زاده،
223 لاپه‌ڕه، ورمێ 1367ی هه‌تاوی.
140. ئینسكلۆپیدیای ئابووری، عه‌ره‌بی ـ ئینگلیزی ـ كوردی، فه‌یسه‌ل
ده‌باغ، زیاتر له 2000 زاراوه‌ی ئابووری، هه‌ولێر 2001.
141. نێو له كۆمه‌ڵی كورده‌واریدا، كوردی ـ كوردی، ناسری ڕه‌زازی، 344
لاپه‌ڕه، ستۆكهۆڵم 1991.
142. فه‌رهه‌نگی ناوی كوردی، سیروان كاروانی، به‌رگی یه‌كه‌م، چاپی
سوید.
143. فه‌رهه‌نگی زاراوه‌ی ئه‌ده‌بی، كوردی ـ ئینگلیزی، ئینگلیزی ـ
كوردی، به‌ختیار سه‌جادی و محه‌مه‌د مه‌حموودی، به‌شی ئینگلیزی ـ
كوردییه‌که‌ی 98 لاپه‌ڕه‌یه، به‌شی كوردی ئینگلیزییه‌كه‌ی 120
لاپه‌ڕه‌یه، سلێمانی 2002.
144. فه‌رهه‌نگی زاراوه‌كانی قوتابخانه، عه‌ره‌بی ـ كوردی، لێژنه‌یه‌ك
دایناوه له گۆڤاری په‌روه‌رده و زانست، 117 لاپه‌ڕه، به‌غداد 1978.
145. ئینگلیزی له سه‌فه‌ردا، حسن اشرف الكتابی، چاپی یه‌كه‌م 2000،
چاپی دووه‌م 363 لاپه‌ڕه، ساڵی 2002.
146. قامووسی زبانی كوردی، كوردی ـ كوردی، (ئـ و ب)، عه‌بدولڕه‌حمانی
زه‌بیحی، چه‌ندین جار له چاپ دراوه‌ته‌وه، 472 لاپه‌ڕه.
147. فه‌رهه‌نگی ئۆكسفۆرد، ئینگلیزی ـ كوردی، سه‌لام ناوخۆش، 407
لاپه‌ڕه، هه‌ولێر 2002.
148. كۆمه‌ڵێك فه‌رهه‌نگۆك كه له پاشكۆی كتێبه جۆربه‌جۆره‌كانی
قوتابخانه‌كان و هۆنراوه‌كان و كتێبی شاعیران و نووسه‌ران دانراون.
149. فه‌رهه‌نگی سوێدی ـ كوردی، حه‌سه‌ن قازی و هیوا كاردۆیی، 1992
سوید، 309 لاپه‌ڕه.
150. فه‌رهه‌نگه‌كانی سه‌ر ئینته‌رنت
له‌سه‌ر ئینته‌رنێتیش گه‌لێك فه‌رهه‌نگی جۆربه‌جۆری كوردی هه‌یه كه
بێگومان هه‌ر ده‌م له زۆربووندان.
بێگومان بابه‌تێكی وه‌ها هه‌رگیز ناتوانێ ته‌واو ببێ چونكوو هه‌رده‌م
فه‌رهه‌نگی نوێ دێته ئاراوه.
|