The website of the kurdish language                       Youtube                              www.yageyziman.com

 

ئامادەکردنی: دیاکۆ هاشمی

بڵاوکردنەوە/ نووژەنکردنەوە: 2015-06-12

 

فەرهەنگی هیوا، فەرهەنگی کوردیی گشتیی چوارزمانەی سەرهێڵ

http://dictionarykurdi.com/
 

تکایە بەر لەوەی خۆت "ناونووس" بکەیت ئەم تێبینییانەی خوارەوە بخوێنەوە:

  1. یەکەم جار لە فەرهەنگەکەدا خۆت ناونووس بکە، بۆ ئەو کارە ناونیشانی ئیمەیلێکت بنووسە و پاشان (تێپەڕەوشە password)یەکی نوێ بۆ خۆت دیاری بکە واتە کۆدێکی نوێ، (کۆدی ئیمەیلەکەت نەنووسیت!). دواتر هەمیشە بەوانە دەچیتە ژوورەوە.

  2. وشەی هەرچەند لەو زمانانە دەزانیت تۆماریان بکە، گەر نەتزانی، بەس کوردی کوردییەکە تۆمار بکە.

  3. دواتر دەتوانیت دەسکاریی وشکانت بکەیت یان بیانسڕیتەوە.

  4. تەنیا ئەو وشانە لێرە بنووسە کە پێشتر لە زمانی کوردیدا بوونیان هەبووە و لە فەرهەنگ و وشەنامەکانی تردا بەکار هێنراون. دەتوانیت کەڵک لە فەرهەنگ و وشەنامەکانی تر وەربگریت. لێرە کۆمەڵێک فەرهەنگی جۆربەجۆر دەست دەکەون: فەرهەنگ (وشەنامە) dictionary.

  5. بە هیچ شێوەیەک وشەی دەستکردی خۆت لێرە مەنووسە. ئەو جۆرە وشانە دەبێت پێش لەوەی لێرە بنووسرێن، گرووپێک پاڵپشتیی لێ بکەن، ئەگینا بە هیچ شێوەیەک لێرە جێیان نابێتەوە و دەیانسڕینەوە.

  6. دەتوانیت وشەی شێوەزارەکانی تریش بە دوای وشەکاندا زیاد بکەیت و لە بەردەمیدا لە کەوانێکدا دیاری بکە کە کام شێوەزارە، بۆ نموونە: (زازاکی)، (هەورامی)، (گۆرانی). (گۆرانی واتە: کەلهوڕی، لەکی، فەیلی، کرماشانی، ئیلامی). ئەگەر وشەیەکی کوردی زۆر تایبەتە بە ناوچەیەکی سنووردارەوە، دەتوانی ناوی ناوچەکە یان شوێنەکە بنووسیت بۆ نموونە ڕەنگە وشەیەک تەنیا لە "شەنگال" بەکار بچێت و کوردی بێت، لە کەوانێکدا بنووسە (لە شەنگال بەکار دەچێت).

  7. هەموو وشەیەک ڕاستەوخۆ بڵاو دەبێتەوە، بەڵام دەستەیەکی چاودێرمان داناوە کە بۆی هەیە ڕێنووس و داڕشتنی وشەکان بەپێی ئەو"ڕێنووسە ستانداردە"ی کە لە خوارەوە بەستەرمان بۆی داناوە، ڕاست بکاتەوە. جاری وایە لەلایەن دەستەی بەڕێوەبەرایەتیی فەرهەنگەکەوە ڕاستەوخۆ پەیامێک دێتە ناو بەشەکەتەوە، تکایە ئاگادار بە، دەشتوانیت وەڵامیان بدەیتەوە.

  8. ئەم یاسایانە بۆیە دانراون کە کارەکەمان ڕێکوپێک بێت و بتوانین پێکەوە زیاترین وشەی بێهەڵەی کوردی بە شێوەی سەرهێڵ بخەینە سەر ئینتەرنێتەوە تا هەمووان لێی بەشدار بن. هەوڵمان ئەوەیە کە ڕێنووسێکی ستانداردی گشتی جێگیر بکەین. ئەگەر بەم مەرجانە قاییل نیت تکایە خۆت لە ناونووسکردن بپارێزە.

  9. ڕێنووسی وشەکان تەنیا دەبێت بەپێی ئەو یاسا و ڕێسایانە بێت کە لێرە دانراون: ڕێنووسی زمانی کوردی

  10. لەم خاڵانەدا دەبێت شارەزاییت هەبێت: خاڵبەندی

  11. هەروەها لە زاراوەسازی: زاراوەسازی

  12. تەنیا تەختەکلیلی ستانداردی یونیکۆدی کوردی ڕێپێدراوە کە لەلایەن گرووپی کوردئایتیگرووپ، زانستپەروەرانی کورد، چاوگ، فەرمانگەی ئایتیی کوردستان، ئەکادیمیای کوردی، حکوومەتی هەرێم پاڵپشتیی لێ کراوە و لە سیستەمە کارپێکردنە نوێیەکانی بۆ نموونە ویندۆز و ئوبوونتووش جێگیر کراوە، بۆ زانیاریی زیاتر چاو بکە لە سایتی فەرمانگەی ئایتیی کوردستان: تەختەکلیلی گشتێنراوی کوردی، بۆ نموونە ئەگەر بە عەلی فۆنت و هتد دەنووسیت ناتوانیت لێرە بەشداری بکەیت، بەڵام ئەگەر بە تەختەکلیلی کوردئایتیگرووپ یان چاوگ یان مایکرۆسۆفت یان ئەو تەختەکلیلەی کە لەسەر سایتی فەرمانگەی ئایتیی کوردستان دانراوە دەنووسیت بێگومان دەتوانیت بەو فەرهەنگە وشە زیاد بکەیت. (ئەو تەختەکلیلانەی کە ئاماژەم پێ کردن هەموویان یەک شێوازیان هەیە و یەک شتن). بەڵام تەختەکلیلی تری وەک ئەوەی کە بۆ عەلی فونت دانراوە، چونکە یونیکۆد نییە، شتێکی ترە و بۆ ئێرە نابێت بەکار بهێنرێت.

  13. ئەگەر ویندۆزی 8 بۆ سەرەوەتان هەیە، لە سیستەمەکەیدا تەختەکلیلی کوردی جێگیر کراوە (کوردیی ناوەڕاست Central Kurdish)، دەتوانن چالاکی بکەن و بە کوردی پێی بنووسن، ئەگینا دەشتوانن لەم شوێنانە تەختەکلیلی ستانداردی کوردی دابگرن و پێی بنووسن:
    سایتی فەرمانگەی ئایتیی کوردستان
    سایتی کوردئایتیگرووپ
    سایتی چاوگ

  14. بۆ هەر پرسیارێکی گشتیی تر لەسەر ئەو فەرهەنگە تکایە بە فەیسبووکی دیاکۆ هاشمی پێوەندیی بکە. بە هەر ڕاوێژکاری و پێشنیارێکتان بۆ باشترکردنی شێوازی کارەکە و فەرهەنگەکە دڵۆخشین و پێشوازیی لێ دەکرێت. هاوڕێکانتان ئاگادار بکەنەوە، خۆتان "ناونووس" بکەن و دەست بکەن بە وشەنووسین.

  15. فەرهەنگی هیوا، فەرهەنگی کوردیی گشتیی چوارزمانەی سەرهێڵ، فەرهەنگێک بە بەشداریی خەڵک، بۆ خەڵک، بەڵام بەپێی یاسا و ڕێسای ڕێنووسی ستاندارد و ڕێزمانی کوردی:  http://dictionarykurdi.com/
     


 

ماڵەوە

سەبارەت
جۆربەجۆر
ڕێنووس
ڕێزمان
خاڵبەندی
زاراوەسازی
زمانەوانی
وەرگێڕان
تایپۆلۆجی
زاراوەکان
زمان
وشەنامە
ڤیدیۆ
ناوی کوردی
هۆنراوە